ئه‌سڵی‌ وشه‌ی‌ (ئه‌لو) ده‌زانیت؟
25/03/2013
له‌ زۆربه‌ی‌ په‌یوه‌ندییه‌كاندا، وشه‌ی‌ (ئه‌لو) وه‌ك سه‌ره‌تایه‌ك به‌كارده‌هێنرێت، ناوبه‌ناو له‌ درێژه‌ی‌ په‌یوه‌ندییه‌كانیشدا ده‌وترێته‌وه‌، به‌ڵام له‌ بنه‌ڕه‌تدا، وشه‌كه‌ (Hello) (هێلۆ)یه‌، نه‌ك (ئه‌لو). 

هیلو، ناوی‌ كچێكه‌، ئه‌و كچه‌ش "مارگریت هیلو"ه‌، كه‌ خۆشه‌ویستی‌ داهێنه‌ری‌ ئامێری ته‌له‌فۆنه‌، داهێنه‌ره‌كه‌ (ئه‌لیكسانده‌ر گراهام بیل) بۆ یه‌كه‌مجار كه‌ ئامێره‌كه‌ی‌ تاقیكرده‌وه‌، له‌گه‌ڵ خۆشه‌ویسته‌كه‌ی‌ قسه‌ی‌ كرد، وتی‌: "هیلو
".

ئه‌و وشه‌یه‌ به‌ تێپه‌ڕبوونی‌ كات، بوو به‌ (ئه‌لو)، زۆربه‌مان ناوی‌ داهێنه‌ری‌ ته‌له‌فۆن نازانین، یان له‌ بیرمان كردووه‌، به‌ڵام تائێستاش ناوی‌ خۆشه‌ویسته‌كه‌یمان له‌سه‌ر زاره‌

 
ئه‌لیكسه‌نده‌ر گراهام بیل، كێیه‌؟

له‌ (3ی‌ ئازاری‌ 1847) له‌ شاری‌ ئه‌دنبره‌ له‌ سكۆتله‌ندا له‌ دایكبووه‌‌و له‌ (2ی‌ ئابی‌ 1922) له‌ شاری‌ نۆڤا سكوشیا له‌ كه‌نه‌دا كۆچی‌ دوایی كردووه‌، یه‌كێك بووه‌ له‌ زانا ناوداره‌كانی‌ جیهان له‌ بواری‌ ده‌نگدا، داهێنه‌ر ‌و ئه‌ندازیار بووه‌، خاوه‌نی‌ دروستكردن و داهێنانی‌ ته‌له‌فۆن_یشه‌.
هه‌ریه‌ك له‌ باوكی‌ و باپیره‌‌و برایه‌كی له‌ بواری‌ وتووێژكردن‌و راستكردنه‌وه‌ی‌ وتنی‌ وشه‌كان‌و قسه‌كردن‌و فێركردنی‌ كه‌روڵاڵه‌كان، كاریان كردووه‌. هاوسه‌ره‌كه‌ی‌ و دایكیشی، كه‌روڵاڵ بوون، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری‌ خسته‌ سه‌ر ژیان‌و كاری گراهام بیل. له‌سه‌رووی‌ ئه‌وه‌ش، كاركردن‌و گه‌ڕانی‌ له‌ بواری‌ بیستن‌و قسه‌كردن پاڵی پێوه‌نا بۆ ئه‌نجامدانی‌ تاقیكردنه‌وه‌ی‌ زیاتر له‌سه‌ر ئامێره‌كانی‌ بیستن، ئه‌مه‌ش وایكرد، له‌ كۆتاییدا ئامێری ته‌له‌فۆن دابهێنێت‌و یه‌كه‌م داهێنانی‌ تۆماركراو له‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی‌ ئه‌مریكا له‌ ساڵی‌ 1876، به‌ده‌ست بهێنێت
.

به‌ڵام ئه‌وه‌ی‌ سه‌یر بووه‌ له‌ ژیانی‌ كاركردنی‌ داهێنه‌ری‌ ته‌له‌فۆن، ره‌تكردنه‌وه‌ی‌ دانانی‌ ئه‌و ئامێره‌ بووه‌ له‌ نووسینگه‌ تایبه‌ته‌كه‌ی‌ خۆی‌، چونكه‌ پێیوابووه‌ ده‌ستوه‌ردان دروست ده‌كات له‌ كاره‌كانی‌
.

كێشمه‌كێش له‌سه‌ر داهێنانه‌كه‌

هه‌رچه‌نده‌ ساڵانێكه‌ واباس ده‌كرێت، كه‌ ئه‌سكه‌نده‌ر گراهام بیل، داهێنه‌ری‌ ئامێری ته‌له‌فۆنه‌، به‌ڵام به‌م دواییانه‌‌و له‌ سه‌ده‌ی‌ 21، ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی‌ ئه‌مریكا به‌ره‌سمی‌، ئه‌و داهێنانه‌ی‌ له‌ گراهام بیل وه‌رگرته‌وه‌‌و به‌خشییه‌ "ئه‌نتۆنیو میوچی‌"، كه‌ له‌ بنه‌ڕه‌تدا خه‌ڵكی‌ ئیتاڵیا بووه‌‌و دواتر روویكردووه‌ته‌ شاری‌ "هاڤانا"ی‌ كوبا، پاشان خۆی‌ گه‌یاندووه‌ته‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی‌ ئه‌مریكا.

كۆنگرێسی‌ ئه‌مریكی‌ له‌ ساڵی‌ 2002 به‌ ره‌سمی‌ دانی به‌وه‌دا نا، كه‌ "ئه‌نتۆنیو میوچی‌" داهێنه‌ری‌ راسته‌قینه‌ی‌ ئامێری ته‌له‌فۆنه‌، ئه‌مه‌ش دوای‌ (113) ساڵ له‌ مردنی‌ میوچی‌ له‌ ساڵی‌ 1889ی‌ زاینی
.
له‌ ساڵی‌ 1854، هاوسه‌ره‌كه‌ی‌ "میوچی‌" تووشی‌ نه‌خۆشی‌ رۆماتیزم ده‌بێت، به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ له‌سه‌ر جێگا ده‌كه‌وێت، بۆیه‌ میوچی‌ هه‌ستا به‌دروستكردنی‌ ئامێرێكی‌ بچووك بۆ په‌یوه‌ندیكردن له‌ نێوان خۆی‌ و هاوسه‌ره‌كه‌ی‌ كاتێك له‌ ژووری‌ تاقیگه‌كه‌یدا كاری ده‌كرد، ئه‌مه‌ش وه‌كو سه‌ره‌تای‌ دروستكردنی‌ ئامێری ته‌له‌فۆن له‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی‌ ئه‌مریكا داده‌نرێت، كه‌ به‌ 20 ساڵ پێش داهێنانه‌كه‌ی‌ گراهام بیل ده‌كه‌وێت
.

میوچی‌، داوایه‌ك بۆ تۆماركردنی‌ داهێنانه‌كه‌ی‌ له‌ ساڵی‌ 1871 له‌ نیویۆرك به‌رز ده‌كاته‌وه‌، به‌ڵام نه‌یتوانی‌ داواكه‌ی‌ تۆمار بكات، چونكه‌ ئه‌و (10) دۆلاره‌ی‌ نه‌بووه‌، كه‌ پێویست بووه‌ بۆ پێشكه‌شكردنی‌ داواكه‌ی‌ بیدات، ئه‌مه‌ش وه‌ك له‌ مێژووی‌ ره‌سمی‌ ئیتاڵیا، تۆماركراوه‌
.
دوای‌ له‌ ده‌ستدانی‌ هیواكانی‌‌و به‌هۆی‌ برینداربوونی‌ له‌ ته‌قینه‌وه‌ی‌ پاپۆڕێكدا، هاوسه‌ره‌كه‌ی‌ هه‌ڵده‌ستێت به‌ فرۆشتنی‌ زۆربه‌ی‌ ناوماڵ‌و داهێنانه‌كانی‌ میوچی‌ به‌ بازرگانێك، له‌ نێویشیاندا ئامێره‌ بچووكه‌كه‌ی‌ په‌یوه‌ندیكردنی‌ نێوان هه‌ردووكیان
.

دوای‌ چاكبوونه‌وه‌ی‌، میوچی‌ ده‌چێته‌ لای‌ بازرگانه‌كه‌ بۆ كڕینه‌وه‌ی‌ داهێنانه‌كانی‌، به‌ڵام بازرگانه‌كه‌ پێیڕاده‌گه‌یه‌نێت، كه‌ ئامێره‌ بچووكه‌كه‌ی‌ فرۆشتووه‌ به‌ گه‌نجێك‌و نایناسێته‌وه‌، زۆربه‌ی‌ خه‌ڵك له‌و سه‌رده‌مه‌دا، باسیان له‌وه‌ده‌كرد ئه‌و گه‌نجه‌ یه‌كێك بووه‌ له‌ پیاوه‌كانی‌ "ئه‌لیكسه‌نده‌ر گراهام بیل"، به‌ڵام تائێستاش به‌ڵگه‌ی‌ دروست له‌سه‌ر ئه‌و تۆمه‌تانه‌ نییه‌
.

كێشمه‌كێشی‌ نێوان داهێنه‌ری‌ راسته‌قینه‌ی‌ ته‌له‌فۆن، تائێستاش ماوه‌، ئه‌مریكییه‌كان به‌ ره‌سمی‌ ئه‌نتۆنیو میوچی‌ به‌ داهێنه‌ری‌ تلیفۆن داده‌نێن، به‌ڵام وڵاتانی‌ دیكه‌، "ئه‌لیكسه‌نده‌ر گراهام بیل" به‌خاوه‌نی‌ داهێنانی‌ ته‌له‌فۆن ده‌زانن، له‌ نێو ئه‌و وڵاتانه‌شدا، به‌ریتانیا‌و كه‌نه‌دا به‌ ره‌سمی‌ ئه‌وه‌یان راگه‌یاند، ته‌نانه‌ت په‌رله‌مانی‌ كه‌نه‌دا ، دانیشتنێكی‌ به‌په‌له‌یان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ ئه‌نجامدا‌و دواتر به‌ ره‌سمی‌ رایگه‌یاند، گراهام بیل داهێنه‌ری‌ ته‌له‌فۆنه‌، كاردانه‌وه‌ی‌ په‌رله‌مانی‌ كه‌نه‌دا له‌وه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ی‌ گرت، كه‌ داهێنه‌ره‌كه‌ی‌ ته‌له‌فۆن ساڵانێكی‌ زۆر له‌و وڵاته‌ ژیاوه‌.


ژماره‌ی بینین‌ : 2717
زیاتر ...
چۆن بزانیت حه‌زیان لێته‌ ...
ژماره‌ی بینین : 1470
ناوی کوردی بۆ مـــنـــاڵ ...
ژماره‌ی بینین : 4744
ھۆکاری خیانەتی ژنان دۆزرایەوە ...
وێنه‌...رووداوێكی‌ هاتوچۆ له‌چه‌مچه‌ماڵ چوار برینداری‌ لێكه‌وته‌وه‌ ...
سه‌رنج راكێشترین كاتژمێره‌كانی جیهان ...
بەڤیدیۆ: پیاوێک بەڕووتی ھێرش دەکاتە سەر پیادەکان ...
نھێنی بەھێزبوونی خۆشەویستی نێوان ھاوسەران ...
بۆچی باڵنده‌كان له‌سه‌ر شێوه‌ی پیتی V ده‌فڕن ؟ ...
بیخوێنەوە زۆر بە قوەتە ...
ئایا دەزانی ئاسک خێراترە لە شێر کەچی زۆربەی کاتیش ئاسک دەبێتە نێچیری شێر ؟ ...
ئەندازیاری ڕووناکی ئه‌دیسۆن تۆماس ...
زانـــیــــاریی ...
12345
  عه‌باس محه‌مه‌د
Scroll