په‌رواز حسێن جارێكی‌ تر له‌ به‌رنامه‌ی‌ "ئه‌ره‌ب ئایدل" سه‌ركه‌وتنی‌ به‌ده‌ستهێنایه‌وه‌
07/04/2013
په‌رواز حسێن، كچه‌ كوردی به‌شداربووی‌ به‌رنامه‌ی‌ "ئه‌ره‌ب ئایدل"ی‌ كه‌ناڵی‌ (MBC) ئه‌مشه‌و توانی‌ بۆ جارێكی‌ تر سه‌ربكه‌وێت، پاشئه‌وه‌ی‌ مانگی‌ رابردوو له‌ یه‌كه‌م تاقیكردنه‌وه‌دا سه‌ركه‌وتنی‌ به‌ده‌ستهێنا.

په‌رواز ئه‌مشه‌و به‌ جلی كوردیه‌وه‌ گۆرانی وت‌و له‌ نێو ده‌یان به‌شداربوودا توانی‌ بۆ قۆناغێكی‌ تر سه‌ربكه‌وێت.

راغب عه‌لامه‌، كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ هه‌ڵسه‌نگێنه‌رانی‌ پرۆگرامه‌كه‌، به‌ په‌روازی‌ وت هه‌واڵێكی‌ ناخۆشم پێیه‌ بۆت، په‌روازیش كه‌مێك وه‌ستا بۆ گوێگرتن له‌ هه‌واڵه‌كه‌، دواتر راغب پێی وت تۆ ناتوانێت سبه‌ینێ‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ هه‌ولێر، په‌وازیش وتی‌ بۆچی، له‌ وه‌ڵامدا راغب پێیوت چونكه‌ تۆ ده‌مێنێته‌وه‌ له‌گه‌ڵمان.

 پەرواز حسێن تەمەن ٢٤ ساڵ، خوێندكاری‌ کۆلێژی هونەرە جوانەکانی هەولێرەو خێزانی هونه‌رمه‌ند گۆران ساڵحه‌، مانگی‌ رابردوو له‌ به‌رنامه‌كه‌دا به‌ كوردی‌‌و عه‌ره‌بی گۆرانی‌ وت‌و سه‌ركه‌وتنی‌ به‌ستهێنا.
ژماره‌ی بینین‌ : 1867
زیاتر ...
كه‌یسی یاسایی پیاوێكی بیانی كه‌ ده‌یویست بچێته‌ ناو ڕیزی هێزه‌كانی كوردی رۆژئاوا هه‌ڵوه‌شایه‌وه‌ ...
مامۆستایانی ئه‌م سنووره‌ بڕیاریاندا بایكۆتكردنی‌ هۆڵه‌كانی‌ خوێندن بشكێنن ...
هه‌ولێر.. ژماره‌یه‌ك كه‌س له‌ هۆتێلێكدا گیانیان له‌ده‌ستدا ...
پۆلیسی هەولێر: لەناو ئۆتۆمبێلێکدا ژنێک و پیاوێک کوژران ...
نرخ و خشته‌ی‌ كارپێكردنی‌ مۆلیده‌ ئه‌هلییه‌كان دیاریكرا ...
سەرۆكی پەرلەمان و وەزیرەكانی گۆڕان دەگەڕێنەوە سەر كارەكانیان ...
ئه‌مریكا و بریتانیا پشتگیریی له‌ گفتوگۆكانی‌ نێوان هەولێر و بەغدا ده‌كه‌ن حكومه‌تی‌ هه‌رێم له‌ باره‌ ...
هه‌رێم بڕیاره‌كه‌ی دادگای له‌نده‌ن له‌به‌رژه‌وه‌ندی دانه‌غاز جێبه‌جێ نه‌كات توركیا ده‌توانێ ده‌ستبه ...
كرماشان جه‌مسه‌ری هه‌نارده‌ی ئێران بێكارترین پارێزگای ئه‌و وڵاته‌یه‌ ...
وتووێژه‌كانی‌ ئاشتی‌ ژنێف3 ده‌ستیانپێكرد ...
12345
  بورهان مەجید
Scroll