![]() |
ئه‌ژده‌ر
وه‌هبی :له‌بهرامبه‌ر سازدانی دوو
كۆنسێرت بۆ ليستێكی هه‌ڵبژاردن له هه‌ولێر و سلێمانی دوو سه‌د هه‌زار دۆلاری ره‌تكرده‌وه دوای ئه‌وه‌ی له‌م رۆژانه هونه‌رمه‌ندی گورانيبێژ
ئه‌ژده‌ر
وه‌هبی به‌سه‌ردانيَك گه‌ڕايه‌وه بۆ كوردستان،
به مه‌به‌ستی سازدانی چه‌ندكارو پرۆژه‌یه‌کی هونه‌ری، هه‌ر له‌و گه‌ڕانه‌وه‌يه‌یدا ئه‌ژده‌ر وه‌هبی داوای لێكراوه دوو
كۆنسێرت له شاره‌كانی هه‌ولێرو سلێمانی ساز
بكات، به مه‌به‌ستی ڕيكلام
كردن
بۆ ئه‌وليسته به‌ڵام هونه‌رمه‌ند ئه‌و كاره‌ی ره‌تكردۆته‌وه، له‌ميانه‌ی
لێدوانێكدا به‌م شێوه‌یه باسی له ناوه‌رۆكی هاتنه‌وه‌كه‌ی و ڕه‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌و دوو كۆنسێرته‌ی كرد ئه‌ژده‌ر
وه‌هبی هونه‌رمه
ند له‌سه‌ره‌تايی لێدوانهكه‌یدا گوتی: له‌هاتنه‌وه‌كه‌ی ئه‌م جاره‌مدا به‌نياز بووم
چه‌ند كۆنسێرتێك له شاره‌كانی كوردستان ساز
بكه‌م، له‌گه‌ڵ چه‌ند پرۆژه‌يه‌كی تری هونه‌رييم، به‌ڵام
له بار‌و دۆخی ئێستادا كه ده‌بينم كوردستان
له قۆناغێكی هه‌ستيار دايه و هةڵبژاردن به‌رِێوه‌یه، بۆيه پێم باش بوو
ئه‌و كۆنسێرتانه‌م بۆ كاتێكی تر دوابخه‌م، هيواردارم
له دوای هه‌ڵبژاردن بتوانم
ئه‌و كاره بۆ جهماوه‌ره‌كه‌م به ئه‌نجام بگه‌ينم له كوردستان
ئه‌ژده‌ر له به‌شێكی ديكه‌ی لێدوانهكه‌ی دا گوتيشی : هه‌ر له‌و گه‌ڕانه‌وه‌يه‌مدا له‌لايه‌ن ليستێكی به‌شدار بووی هه‌لَبژاردنهكانی ئه‌م جاره‌ی په‌رلهمانی كوردستان،
كهنامه‌وێ لێره‌دا ناوی بهێنم و رێزم بۆهه‌موو ليسته‌كان هه‌يه، داوام
لێكرا دوو
كۆنسێرت له شاره‌كانی
هه‌ولێر و سلێمانی بۆهه‌ڵمهتی هه‌ڵبژاردن سازی بكه‌م،له بهرامبه‌ر سازدانی ئه‌و كۆنسێرتانه بڕی (200000) دوو سه‌د هه‌زار دۆلارييان بۆ دانابووم،
كه ده‌م توانی به‌و پاره‌يه (3) ئه‌لبومی گۆرانی بهرهه‌م بهێنم لةگه‌ڵ چه‌ند ڤيديۆ كليپێك، به‌ڵام من له‌بهرامبه‌ر ئه‌و كاره‌دا هه‌ڵوێستی خۆم يهكلايی كرده‌وه و ڕه‌تم كرده‌وه، چونكه من هونه‌رمه‌ندم گۆرانی بۆ هه‌موو خه‌لَكی كورد ده‌ڵێم به بێ جياوازی، ئێستا من ئه‌و كاره بكه‌م جهماوه‌ری ليستهكانی تر لێم دڵگران ده‌بن، چونكه پێم وايه هونه‌رمه‌ند تةنها
مولَكی يه‌ك حيزب و يه‌ك ليست نيه به‌ته‌نيا به‌ڵكو موڵكی ميلله‌ته‌كهيهتی، به‌ڵام خۆزگه ئه‌وكاره بۆ هه‌موو كورد بوايه نه‌ك بۆته‌نها ليستێك، ياخوود
بۆ كارێكی خێرخوازی بوايه بۆ مناڵان ياخوود بۆ ماده‌ی
140 ی شاری كه‌ركوك بوايه ئه‌و كات به خۆشحالَيه‌وه بهشدارييم
ده‌كرد به‌بێ دوو
دلَی شانازييم
پێوه ده‌كرد، به‌ڵام ئه‌م كاره له ئێستادا بۆ ئه‌و قۆناغه كه سه‌رجه‌م ليسته‌كان له مل ملانێكی سه‌خت دان بۆ هه‌لَبژاردنی ئه‌م جاره‌ی په‌رلهمانی كوردستان، من به پێويستی
نازانم به‌شداريی له‌و كاره بكه‌م، داوا
له‌سه‌رجه‌م هونه‌رمه‌ندانيش دهكه‌م خۆيان به‌دوور بگرن له به‌شداريي كردنی كاری له‌و جۆره بۆ هه‌لَبژاردن چونكه هونه‌ر په‌يامێكی گه‌وره‌و جوانه پێويسته بپارێزرێت، پێويسته به شێوه‌يه‌كی تر به‌شداری له‌و پرۆسه‌يه بكه‌ين خه‌لَك هان بده‌ين به شێوه‌يه‌كی تر بۆ هه‌ڵبژاردن، ئێمه پێويسته پشتگيری له ئه‌زموونی كوردستان
بكه‌ين. هه‌روه‌ها
هونه‌رمه‌ند ئه‌ژده‌ر
وه‌هبی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد و گوتی: مايه‌ی پێشكه‌وتنی ولآته‌كهمان،هه‌روه‌ها ئومێده‌وارم
هيواخوازم په‌رلهمانی داهاتووی كوردستان،
ببێته پرۆسه‌ی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه به‌شێوه‌يه‌كی ديموكراسی خوازانه به‌ڕێوه بێت،دوورلهههموو كارێكی ئاژه‌وه گيری و ناشرين كردنی هه‌ڵبژاردن خوانه‌خواسته، هيوام
وايه هه‌موو ليستهكانی به‌شدار بووی هه‌ڵبژاردنی ئه‌م جاره‌ی كوردستان،
ده‌ست له‌ناو ده‌ست به بهرنامه‌ی جوانتر
و باشتر
كار بۆ پێشخستنی ئه‌زموونی كوردستان
بكه‌ن و دوژمانانمان پێ خۆش نه‌كه‌ن، چونكه هه‌ڵبژاردن پرۆسه‌يه‌كی گرنگ و هه‌ستياره هيواردارم
خه‌ڵكی كوردستان
به شێوه‌يه‌كی جوان پێشوازی له‌م هه ڵبژاردنه بكه‌ن و هه‌ر كه‌سه و ده‌نگ بۆسندقی
خۆی بۆ كام
ليسته به ئازادانه ده‌نگی خۆی
بۆ بدات ئه‌ژده‌ر له كۆتايی لێدوانهكه‌ی دا سوپاسی پێشوازی گه‌رمی جهماوه‌ری كرد له به‌رهه‌مه تازهكه‌ی و له‌م باره‌يه‌وه گوتی:سوپاسی جهماوه‌ر وگويێگرانی گۆرانی كوردی دهكه‌م، كه به‌شێوازێكی فراوان
پێشوازييان له ئه‌لبومه تازهكه‌م كرد، به گوێره‌ی ئه‌و سه‌ر ژمێره‌يه‌ی له بازارِهكاندا كراوه‌و هه‌روه‌ها ستافی كۆمپانيا كۆره‌ك ميوزيك
يهكه‌م ئه‌لبومی گۆرانی بووه له‌ماوه‌ی ئه‌و چه‌ند سالَهدا به شێوه‌یه ئۆرجيناڵ ئه‌و ڕێژه گه‌وره‌ی لێفرۆشرا بێت، هيواردرم
جهماوه‌ری هونه‌ر دۆستی كورد له‌مه‌و دوا
به شێوه‌ی ئۆرجينالَ گه‌وره‌ی له‌بهرههمهكانما بکرن بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه‌ش به‌رده‌وام بين له كار كردن
و بهرهه‌مي
جوانتريان پێش که‌ش بكه‌ين، له‌و گه‌رِانه‌وه‌يه‌مدا كاري
كليپی گۆرانیه‌كی ترم ته‌واو كردووه، كه ئه‌ويش گۆرانی (ماچ) يهكه‌م تراكی ئه‌لبوومه تازهكهمه‌و له داهاتوويه‌كی نزيكدا
دهكه‌وێته بةرگوێی بينه‌ران عه‌بدولغه‌فار
عه‌بدولَڵا | |||||||||||