![]() |
که‌روێشک
و کیسه‌ڵ جارێکیان
که‌روێشکێک
هه‌بوو زۆر
شانازی به
توانای
ڕاکردنی خۆیه‌وه
ده‌کرد، ده‌یووت"که‌س
ناتوانێت
پێشم باته‌وه" به
گیانله‌به‌ره‌کانی
ده‌ووت " وه‌رن
با پێشکه‌وتن
بکه‌ین" ئه‌وانیش
پێده‌که‌نین
و وه‌ڵامیان
ده‌دایه‌وه
"نا، سوپاس ،
ئێمه ده‌زانین
تۆ زۆر خێرایت
له ڕاکردندا
، له هه‌مومان
خێراتریت" به‌ڵام
کیسه‌ڵێک سه‌ری
له قاوغه‌که‌ی
هێنایه ده‌ره‌وه‌و
وتی " من
پێشبڕکێت له‌گه‌ڵدا ده‌که‌م
". که‌روێشکه‌که
به‌سه‌رسامی
ئاوڕی دایه‌وه‌و
بینی کیسه‌ڵه‌کی
ڕه‌ق و پیره
، وتی " تۆ هه‌ر
هیچ نیت" به‌ڵام
کیسه‌ڵه به‌ڕاستی
بوو، ڕێکه‌وتن
له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی
تا لای دار به‌ڕووه
دووره‌که
ڕابکه‌ن
وبێنه‌وه
بزانن کامیان
پێش ده‌که‌وێت. خه‌تێکیان کێشاو
له‌سه‌ری ڕاوه‌ستان
و یه‌ک..دوو..سێ.. ده‌ستیان
کرد به
ڕاکردن. هه‌ر
زوو که‌روێشکه‌که
له چاو ون
بوو. کیسه‌ڵه‌که‌ش
به‌خاوه خاو
که‌وته ڕێ.
که‌روێشکه‌که
گه‌یشته لای
داره‌که، به‌ڵام
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی
زۆر له خۆی
بایی بوو، وتی
کیسه‌ڵه‌که
به‌م زوانه
ناگات، با که‌مێک
پشوو بده‌م،
زۆری پێنه‌چوو
خه‌وی لێ که‌وت. دوای
سه‌عاتێک خه‌به‌ری
بۆوه بینی له
دوره‌وه
کیسه‌ڵه‌که
ڕا ده‌کات، تومه‌ز
گه‌یشتۆته
لای داربه‌ڕووه‌که‌و
بێده‌نگ لێی
داوه‌و گه‌ڕاوه‌ته‌وه. که‌روێشکه‌که
تینی دایه
خۆی و تێی ته‌قاند، ڕای
کرد‌و خه‌ریک
بوو ده‌گه‌یشته‌وه
به کیسه‌ڵه‌که،
به‌ڵام کیسه‌ڵه‌که
پێی له‌سه‌ر خه‌ت
دانا‌و بردیه‌وه.
کیسه‌ڵه‌که
پێی وت "
ڕاکردنی خێرا
شتێکی باشه،
به‌ڵام ئه‌وه‌ی
به‌رده‌وام
بێت ئه‌وه ده‌ی باته‌وه".
| |||||||||||