![]() |
کۆمه‌ڵه‌ی لاوان بۆ پشتیوانی لیستی گۆڕان/ سوید پاش
ئه‌وه‌ی
وه‌ک هه‌ست
کردنمان به
به‌رپرسیارێتی
ئه‌و دۆخه چه‌ق
به‌ستوه‌ی خه‌ڵکی
کوردستانی
تێکه‌وتوه
له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی
ناو په‌رله‌مان
و حکومه‌تی هه‌رێمی
کوردستان،به‌تایبه‌ت
هه‌ردوو
پارته ده‌سه‌ڵاتداره‌که،ئیمه‌ی
نه‌وه‌ی نوێ
له وڵاتی
سوید دوای چه‌ندین
کۆبونه‌وه،
له به‌روارت
14/6/2009 بڕیاری
دامه‌زراندنی
کۆمهڵهیهکماندا
بۆ پشتیوانی
لیستی گۆڕان،ئه‌وه
بوو له به‌رواری
16/6/2009 دا به‌ناوی
(کۆمه‌ڵه‌ی
لاوان )یه‌که‌م
به‌یانامه‌ی
خۆمان بۆ
پشتیوانی
لیستی گۆڕان
به‌یان کرد له
سایت و
مێدیاکاندا، له‌به‌رواری
28/6/2009 دا هه‌مان
کۆمه‌ڵه
کۆبووه‌وه
بۆ. 1- هه‌ڵبژاردنی
ده‌سته‌یه‌کی
کارگێری پێنج
که‌سی بۆ ڕاپه‌ڕاندنی
کاره‌کانی
خۆی، 2-نوسینه‌وه‌ی
په‌یڕه‌وی
ناوخۆی کۆمه‌ڵه، 3-پێشکه‌ش
کردنی مۆڵه‌تی
یاسای
کۆمه‌ڵه له لایه‌ن
حکومه‌تی
سوید، پاش سه‌رکه‌وتنی
کۆبونه‌وه‌ی
کۆمه‌ڵه‌که‌مان
هه‌مان ڕۆژ به‌هه‌ماهه‌نگی
له‌گه‌ڵ
کۆمیته‌ی
پشتیوانی
لیستی گۆڕان
کۆبونه‌وه‌یه‌کی
تیکه‌ڵ ئه‌نجامدرا،له‌و
کۆبونه‌وه‌دا
چه‌ندین بابه‌ت
و پێشنیاری
گرنگ
وروژێندران
له‌وانه
بڕیاردانی، *کۆکردنه‌وه‌ی
هاوکاری
دارای بۆ
لیستی گۆڕان، *هاندانی
خه‌ڵکی بۆ به‌شداری
کردنی پرۆسه‌ی
هه‌ڵبژاردن و
ده‌نگدانیان
به لیستی
گۆڕان، *وشیار
کردنه‌وه‌ی
خه‌ڵکی له به‌رانبه‌ر
ئه‌و ده‌ستوره
دواکه‌وت و
کۆنه‌په‌ره‌ستانه‌یه‌ی
که له‌لایه‌ن
په‌رله‌مانی
ماوه به‌سه‌رچوو
ده‌نگی
بۆدراوه تا
له ڕۆژی هه‌ڵبژاردن
تێپه‌ڕینن، *په‌یوه‌ندی
کردن به پارت
و ڕێکخراوه
حکومی و مه‌ده‌نیه‌کانی
سوید بۆ گوشار
خستنه سه‌ر
لایه‌نی ده‌سه‌ڵاتدار
تا پاکترین هه‌ڵبژاردن
دوور له توند‌و
تیژی و ته‌زویر
به‌ڕێوه
بچێت، *له‌به‌رانبه‌ر
هه‌ر کاریکی
نایاسای و
خروقاتی ده‌سه‌ڵاتدا
ئه‌گه‌ر
پێویستی کرد
هه‌نگاو هه‌ڵبهێنرێت
بۆ
خۆپیشاندان و
مانگرتن له
ده‌ره‌وه‌ی
وڵات، دوابه‌شی
کۆبونه‌وه‌ی کۆمه‌ڵه‌ی
لاوان و
کۆمیته‌ی
پشتیوانی
لیستی گۆڕان
ته‌رخان کرا
بۆ قسه‌کردن
له‌سه‌ر هه‌نگاوی
دوای 25/7/2009 ، ،
بڕیاردرا هه‌ردوو
کۆمه‌ڵه به‌رده‌وامبن
له کاره‌کانیان
له‌دوای هه‌لبژاردنه‌کانی
په‌رله‌مه‌نی
کوردستان، به‌هۆی
ئه‌وه‌ی چه‌ندین
پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن
له ڕێگای خه‌ڵکی
عێراق و
کوردستانه
وه‌ک، له سه‌ره‌تای
ساڵی 2010 دا هه‌ڵبژاردنی
ئه‌نجومه‌نی
نوێنه‌رانی
عێراق، هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی
پارێزگاکانی هه‌رێمی
کوردستان،
دهۆک، هه‌ولێر
،سلێمانی، هه‌لبژاردنی
ئه‌نجومه‌نی
پارێزگای که‌رکوک، هه‌ڵبژاردنی
ڕێکخراوه‌کانی
کۆمه‌ڵگای
شارستانی له‌وانه،خویندکاران،مامۆستایان،پزیشکان،ئه‌ندازیاران،سه‌ندیکای
تر... کۆمه‌ڵه‌ی
لاوان بۆ
پشتیوانی
لیستی گۆڕان، 28/6/2009 گه‌ڕانه‌وه
بۆ سه‌ره‌تای
ماڵپه‌ڕ | |||||||||||