|
Untitled Document
یانه‌ى ریال مه‌درید سى خالى گرنگى به‌ده‌ست هێناو هیگواین گه‌رایه‌وه بۆگۆل تۆمار كردن

یانه‌ى ریال مه‌دریدى پله‌ى دووه‌مى خولى لالیگاى ئیسپانى توانى سه‌ركه‌وتنێكى باش به‌سه‌ر یانه‌ى ئیسپانیۆل یه‌ده‌ست بهێنێت له یاریگاى سه‌نتیاگۆ برنابیۆ به ئه‌نجامى سىَ گۆلى خاوێنت له میانه‌ى یاره‌كانى جه‌وله‌ى (21)خولى لالیگاى ئیسپانى ئه‌م ئه‌نجامه هه‌مان ئه‌نجامى یارى چوون بوو كه له قۆناغى یه‌كه‌م یانه‌ى ریال توانیبووى به‌ده‌ست بهێنێت له سه‌ره‌تاى یارى یانه‌ى خاوه‌ن یاریگا توانى ۆنترلى یاریه‌كه بكات و له خوله‌كى (5)یاریزانى هێلى به‌رگرى هه‌لبژارده‌ى ئیسپانیا(سێرجیۆ رامۆس )توانى گۆلى یه‌كه‌م تۆمار بكات وه له هه‌مان گێمدا یاریزانى به‌رازیلى ئه‌م هه‌وال و شائیعانه‌ى به‌دۆر خسته‌وه‌ى كاتێك ده‌یانگوت كاكا به پێكانه‌وه له یانه‌ى ئه‌یسى ملان هاتۆته یانه‌ى مه‌له‌كى توانى له خوله‌كى (30)گۆلى دووه‌م تۆمار بكات له گَمى دووه‌م یانه‌ى ریال مه‌درید به هه‌مان ریتمى گێمى یه‌كه‌م یارى كردوو یانه‌ى ئیسپانیۆل له‌م گێمه‌دا ته‌واو به‌رگرى ده‌كرد تا خوله‌كى (89)یانه‌ى شاهانه توانى گۆلێكى تر تۆمار بكات له رێگه‌ى یاریزانى تازه گه‌راوه‌ى له پێكان ئه‌رجه‌نتینى (گۆنزالۆ هیگواین ) كه توانى كۆى گۆله‌كانى به‌رز بكاته‌وه بۆ (12)گۆل و له پله‌ى سێیه‌مى گۆلكه‌ران دێت وه خاله‌كانى یانه‌ى ریال مه‌درید بوه (50)خال و به جیاوازى پێنچ خال له دواى یانه‌ى به‌رشلۆنه‌ى پێشه‌نگ دێت .
ئیلیاس
|