Zone de Texte: ده‌رباره‌ی به‌کره‌جــــــــــۆ:
به‌کره‌جۆ که‌وتوه‌ته‌ باشوری خۆرئاوای شاری سلێمانی .به‌کره‌جۆ له‌ چی یه‌وه‌ هاتووه‌؟ له‌ سه‌رده‌می بابانی یه‌کاندا به‌کر ناوێک هه‌ستاوه‌ به‌ ڕاکێشانی جۆگه‌یه‌ک له‌ سه‌رچناره‌وه‌ بۆ ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌،هه‌ر چه‌ند مێژووی کۆسته‌ی چه‌م وه‌ کۆسته‌ی بان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ پێش هاتنی بابانیه‌کان،به‌ واتای له‌ سلێمانی کۆنتره‌ ، ئه‌م به‌کر ناوه‌ پاش هه‌ڵ که‌ندنی جۆگه‌‌ بۆ ده‌ڤه‌ره‌که‌ ئیتر زیاتر ئاوه‌دان بۆته‌وه‌ په‌یتا په‌یتا خه‌ڵک بۆی هاتووه‌ بۆ نیشته‌ جێ بوون تێیدا. هه‌ر بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ بڕیار درا که‌ ناوبنرێت (به‌کرجۆگا) به‌ناوی خۆیه‌وه‌، به‌ڵام تۆزێک گران بوو له‌ سه‌ر ده‌م ئه‌م ناوه‌ بۆیه‌ (گا)که وورده‌ وورده‌ نه‌ماوه‌ و کورت بۆته‌وه‌ بۆ (جۆ) ئه‌م جۆیه‌ مانای (جۆی) دانه‌وێڵه‌ ناگرێته‌وه‌ به‌ڵکو مانای جۆگه‌ ده‌گرێته‌وه‌، هه‌تا له‌ ناوچه‌ی شاور نزیک ڕانیه‌ به‌ جۆگا ئه‌ڵێن (جۆ).

به‌کره‌جــــــــــۆ ئه‌م شتانه‌ی خواره‌وه‌ی تێدایه‌: 
زانکۆی ئه‌مریکی، به‌شێک له‌ زانکۆی سلێمانی،زه‌وییه‌کانی زانکۆی سلێمانی،فڕگه‌ی نێو ده‌وڵه‌تی سلێمانی،بنکه‌ی ئاگر کوژێنه‌وه‌،ناحیه‌ی به‌کره‌جۆ،بنکه‌ی پۆلیس،خه‌سته‌خانه‌یه‌کی گه‌وره‌ که‌ 24 سه‌عآت کراوه‌یه‌ خاوه‌نی ئیسعافیشه‌ وه‌ نه‌شته‌رگه‌ریشی تێدا ده‌کرێت که‌ نه‌کراوه‌ له‌ ڕابردوودا،شاره‌وانی به‌کره‌جۆ،یاریگای تۆپی پێ ،پۆسته‌و گه‌یاندن ،به‌داله‌یی به‌کره‌جۆ،باخچه‌ی گشتی ،ئاماده‌یی پیشه‌سازی به‌کره‌جۆی تێکه‌ڵاو،ئاماده‌یی کشت وکاڵی به‌کره‌جۆی تێکه‌ڵاو،دواناوه‌ندی به‌کره‌جۆی کوڕان، دواناوه‌ندی به‌کره‌جۆی کچان، له‌ گه‌ڵ زۆر له‌ فێرگه‌ی سه‌ره‌تایی،جگه‌ له‌ هه‌موو ئه‌مانه‌ش وه‌زاره‌تێک له‌ به‌کره‌جۆیه‌(وه‌زاره‌تی کشت وکاڵ).

ڕووبه‌ره‌کـــــــــــــــــه‌ی:
به‌کره‌جۆ زۆر به‌رفراوان بووه‌ له‌ چاو ساڵه‌کانی تردا به‌ هۆی فڕگه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌که‌،ئاواره‌کانی که‌رکوک وه‌ ئاواره‌کانی کۆنی هه‌ولێر هه‌ر چه‌ند زۆریان گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ بۆ هه‌ولێر به‌ڵام حکومه‌تی هه‌رێم زه‌ویێکی زۆری دابه‌ش کرد به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌ران و هاوڵاتیان له‌ سه‌ران سه‌ری شاری سلێمانی وه‌ به‌کره‌جۆش،پێش تر به‌کره‌جۆ سه‌ر به‌ سه‌رچنار بوو به‌ڵام ئێستا سه‌رچنار سه‌ر به‌ به‌کره‌جۆیه‌.

ده‌رباره‌ی گه‌ڕه‌که‌کانی به‌کره‌جــــــــــۆ:
کۆسته‌ی چه‌م،کۆسته‌ی بان، عه‌واڵ،ئه‌لبانه‌که‌،گه‌ڕه‌کی لای خه‌سته‌خانه‌که‌[(که‌ ئێستا نه‌ماوه‌ ئه‌و خه‌سته‌خانه‌یه‌ بووه‌ به‌ کۆمیته‌ی ڕێکخستنی (ی .ن.ک)] ناو بازاڕی گه‌وره‌ی به‌کره‌جۆ، له‌گه‌ڵ له‌و پڕۆژه‌ تازانه‌ی که‌ کراونه‌ته‌وه‌ که‌ ئێستا زۆر خانووی لێ دروست کراوه‌ هه‌موویشی به‌شێوه‌ ئه‌ندازه‌ییه‌کی تا ڕاده‌یه‌ک نوێ که‌ پارک وه‌ باخچه‌ی خۆشتیان بۆ کراون که‌ ئه‌مانه‌ ده‌که‌ونه‌ پشت ناحیه‌که‌ وه‌ پشت ئاگر کوژێنه‌وه‌که‌، جێگه‌ی داخه‌ که‌ ناتوانین ژماره‌ی دانیشتوانتان پێ بڵێین به‌ڵام به‌ پێ ی ئاماری ساڵی 1995که‌ کراوه‌ 12000دانیشتووی تێدا بوو به‌ڵام ئێستا زۆر له‌ وه‌ زیاتره‌.

ده‌رباره‌ی خه‌ڵکه‌کــــــــــه‌ی: 

خه‌ڵکی به‌کره‌جۆ که‌م تا زۆر هاریکاری یه‌کتر ده‌که‌ن له‌ بۆنه‌و ناخۆشی یه‌کاندا ، بۆ نموونه‌ له‌ کاتی مردنی یه‌کێک بانگه‌واز ده‌کرێت له‌ مزگه‌ت ئیتر له‌ هه‌ر ماڵه‌و یه‌کێک ده‌چێت بۆ سه‌ر گۆڕستان بۆ هه‌ڵکه‌ندنی گۆڕ، که‌ ئه‌م ده‌ستوره‌ له‌ ناو سلێمانی دا باو نی یه‌ ده‌بێت خاوه‌ن پرسه‌ پاره‌ بدات بۆ هه‌ڵکه‌ندنی گۆڕ. پاشان بۆ ئه‌وه‌ی زۆر ئه‌رکیش نه‌که‌وێته‌ سه‌ر خاوه‌ن پرسه‌ بۆ نان خواردنیش خه‌ڵک ده‌چنه‌وه‌ بۆ ماڵی خاوه‌ن پرسه‌ به‌ڵام  نان دێت بۆی له‌ ماڵی خۆیانه‌وه‌  به‌م شێوه‌یه‌ نه‌ک خاوه‌ن پرسه‌ به‌ڵکو میوانانی خاوه‌ن پرسه‌ش که‌له‌ دووره‌وه‌ هاتوون ده‌‌توانن له‌گه‌ڵ ئه‌و خه‌ڵکانه‌ نان بخۆن  جێگه‌ی باسه‌ هه‌ر که‌سه‌ نانی نه‌فه‌رێک زیاتری بۆ ئاماده‌ ده‌کرێت به‌لای که‌مه‌وه‌ بۆ 2 نه‌فه‌ر پێشنیاری میوانی خاوه‌ن پرسه‌ ده‌کرێت،ته‌نها ئه‌رکی چا ده‌که‌وێته‌ سه‌ر خاوه‌ن پرسه‌.


ده‌رباره‌ی فڕگـــــــه‌ نێو ده‌وڵه‌تیه‌که‌:
له‌ ساڵی 1988 پاش وه‌ستاندنی شه‌ڕ، ڕژێمی به‌عس هه‌ستا به‌ دروست کردنی پڕۆژه‌ی فڕۆکه‌خانه‌ی سلێمانی،به‌ڵام له‌به‌ر جه‌نگی کوه‌یت نه‌توانرا ته‌واو بکرێت هه‌تا دوای ساڵه‌‌کانی 2000  که‌ توانرا ئیشی تێدا بکرێته‌وه‌ به‌ڵام خاوه‌ن زه‌ویه‌کانی به‌کره‌جۆ زه‌ویه‌کانیان له‌ ده‌ست دا به‌رامبه‌ر به‌مه‌ حکومه‌تی هه‌رێم هه‌ستا به‌ قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ی ئه‌و خه‌ڵکانه‌،شایانی باسه‌ وه‌ختی خۆی ئه‌و جوتیارانه‌ قه‌ره‌بوو کراونه‌ته‌وه‌ که‌ ئه‌و زه‌ویانه‌یان وه‌رگرتووه‌ له‌ساڵی 1959
 کاتێک که‌ به‌ربه‌ستی دوکان دروست کراوه‌ ماڵی خه‌ڵکانێکی زۆر که‌وتووه‌ته‌ ژێر ئاو، زۆر له‌و خه‌ڵکانه‌ به‌ر به‌کره‌جۆ که‌وتوون هه‌ندێکی تریان به‌ر شوێنی تر که‌وتوون ، هه‌ر ماڵه‌و بره‌ قه‌ره‌ بووی خۆی وه‌رگرتووه‌ به‌ وه‌رگرتنی 22 دۆنم زه‌وی کشت و کاڵی و خانووێک.


له‌گه‌ڵ ڕێزماندا ده‌توانن ئێوه‌ی به‌ڕێزیش زانیاریمان بۆ بنێرن ده‌رباره‌ی به‌کره‌جۆ به‌و په‌ڕی خۆشحاڵی یه‌وه‌ بڵاوی ئه‌که‌ینه‌وه‌.

webmaster@bakrajo.com

 malpari bakrajo,                       bakrajo’s siteماڵپه‌ڕی به‌کره‌جۆ،                                                      

Zone de Texte:
Zone de Texte: ده‌سپێک
Zone de Texte: دوا لاپه‌ڕه‌
Zone de Texte: لاپه‌ڕه‌ی پێشو
Zone de Texte: لاپه‌ڕه‌ی دواتر