

|
malpari bakrajo, bakrajo’s siteماڵپه‌ڕی به‌کره‌جۆ، |
|
1-قه‌ل به قه‌لی وت ڕووت ڕه‌ش بێت 2-چه‌م بێ چه‌قه‌ڵ نابێت 3-له هه‌موو هه‌ورێک باران نابارێت 4-ئه‌وه‌ی سمێڵی سوور بێت هه‌مزاغا نیه 5-نان ئه‌و نانه‌یه ئه‌مڕۆ له‌خوانه 6-ده‌ستی ماندوو له‌سه‌ر سکی تێره 7-گۆشتی لاڕانی خۆت بخۆ مننه‌تی قه‌ساب هه‌ڵمه‌گره 8-تا خاوه‌ن ماڵ دزی گرت،دز خاوه‌ن ماڵی گرت 9-که زۆر هات قه‌واره به‌تاڵه 10-ماڵ له خۆی نه‌بوو میوانیش ڕووی تێکرد 11-سه‌ری نایه‌شێت په‌ڕۆی لێ به‌ستووه 12-که‌ڵه‌شێریش نه‌بێت ڕۆژ ئه‌بێته‌وه 13-سه‌فه‌رو مه‌عامه‌له سه‌نگی مه‌حه‌که 14-کاری ئه‌مڕۆ مه‌خه‌ره سبه‌ی 15گیا له‌سه‌ر بنجی خۆی ئه‌ڕوێته‌وه 16به‌رد له جێ ی خۆی سه‌نگینه 17-دۆم بێت و کڵاش بۆ خۆی دروست کات 18-مار ڕقی له سیره، سیریش له به‌رده‌م کونی مار ئه‌ڕوێت 19-سه‌لکی سیری یان قنچکی پیازی 20-هه‌موو شتێک به خوێ، خوێش به مانا 21-ماڵی قه‌ڵب سه‌ر با خاوه‌نێتی 22-ماست نیه به ده‌مته‌وه دیار بێت 23-چی بچێنیت ئه‌وه ئه‌دووریته‌وه 24-پاره بده‌و مه‌لا له مزگه‌وت ده‌رکه 25-سه‌یری دایک بکه‌و ، دوێته بخوازه(داڵک بدوێنه‌و دوێته بخوازه) 26-ماسی له به‌حرا سه‌ودا ناکرێت 27-شه‌ل نی یه پێ ی شکاوه 28-قه‌دری زێڕ لا ی زه‌ڕه‌نگه‌ره 29-ئاش له خه‌یاڵێک ، ئاشه‌وان له خه‌یاڵێک 30-به به‌ردێک دوو چۆله‌که‌ی کوشت 31-برسێتی ڕه‌گی هاری به‌ده‌مه‌وه‌یه 32-دار هه‌ڵبڕه سه‌گی دز دیاره 33-دوو پشکه له‌خۆی به‌شکه 34-بۆ ڕیش جوو سمێڵیشی دانا 35-مریشک هێلکه‌ی قازی کرد قنگی دڕا 36-به قه‌د به‌ڕه‌که‌ی خۆت قاچ ڕاکێشه 37-هه‌ر که‌س به لێفه‌ی خۆی بنوێ 38-کێ خواردوویه‌ته‌وه‌و کێ ی گرتووه 39-بانێکه‌و دوو هه‌وا 40-به‌ڕه لای ته‌نکیه‌وه ئه‌دڕێ 41-کونه مشکی لێ بووه به قه‌یسه‌ری 42-گه‌وره ئاو ئه‌ڕێژێ و بچوکیش قاچی تێوه‌ر ئه‌دات 43-کوێر تا ئه‌مرێ به‌تامای دوو چاوی ساغه 44-کاسه‌ی پڕ ئاشتی ماڵه 45-ئه‌وه‌ی که بۆ گوو که‌ر هه‌ڵ ئه‌که‌وێت بۆ ڕاوکه‌ر هه‌ڵ ناکه‌وێت 46-نان بۆ نانه‌وا گۆشت بۆ قه‌ساب 47-له کاتی ڕاوا نه‌بێت گووی نایه‌ت 48-به‌ری ڕۆژ به بێژنگ ناگیرێت 49-دوو گا له دۆڵێکا ڕه‌نگی یه‌ک نه‌گرن خوی یه‌ک ئه‌گرن 50-ندی و بدی کورێکیان بوو له جیاتی ناوک کێریان بڕی 51-تف هه‌ڵده ناو چه‌وانی خۆت ئه‌گرێته‌وه 52-کای کۆن به‌با مه‌که 53-هه‌تا گوندۆر گوندۆر بوو خزمی مه گه‌له‌ک زۆر بوو، گوندۆر هاته بڕانێ خزمی مه هاته قڕانێ 54-گۆزه‌ی تازه ئاوی خۆشه 55-ئه‌و ماسته بێ موو نی یه 56-ئه‌و باوکه‌ی مه‌له‌وان بوو کوڕه‌که‌ی ئاو بردی 57-به‌رد تل بده، بێ کار مه‌به 58-دۆم به دانیشتن ماڵی وێرانه 59-کا هی خۆت نه‌بوو کایێنه‌که هی خۆت بوو 60-سه‌ری بێ ده‌لاک مه‌تاشه 61-مریشک هێلکه‌ش ئه‌کات و ڕیقنه‌ش ئه‌کات 62-گۆم تا قووڵ بێت مه‌له‌ی خۆشه 63-له ئاوی خووڕ مه‌ترسه له ئاوی مه‌نگ بترسه 64-له بخۆر مه‌ترسه له نه‌خۆر بترسه 65-ده‌ریا به ده‌می سه‌گ گڵاو نابێت 66-باری که‌ر دایم قورسه 67-بووکێ له‌گه‌ڵ تۆمه خه‌سوو تێبگه 68-دیوار له‌گه‌ڵ تۆمه‌و پاسار گوێت لێ بێت 69-هه‌موو که‌س له شه‌ڕواڵی خۆی دا پیاوه 70-که‌س به دۆی خۆی ناڵێت ترشه 71-ئه‌یه‌وێت ماسی بگرێت و قاچیشی ته‌ڕ نه‌بێت 72-ده‌سته چه‌وره‌که‌ی خۆت به من مه‌سڕه 73-مردوو له‌وه پاکتر ناشۆرێت 74-له ئاش زۆری پێچووه، له ڕێگا په‌له په‌لیه‌تی 75-دوای کڵاوی با بردوو مه‌که‌وه 76-ئه‌و هه‌ویره ئاو زۆر ئه‌کێشێت 77-ته‌شی ڕێس ته‌شی ڕێس بێت به‌کلکی که‌ریش بێت ئه‌ی ڕێسێت 78-بیانووی تڕ نانی جۆیه 79-به‌ختی له هه‌موو شتێکدا ڕه‌شه،ته‌نها له شووتی دا سپی یه 80-سه‌ری له به‌ر هه‌تاو سپی نه‌کردووه 81-من هه‌ر به پاڵووت ئه‌که‌م و تۆ هه‌ر ئه‌بیت به پاشوو 82-من ئه‌ڵێم نێره ئه‌و ئه‌ڵێت بیدۆشه 83-ڕێوی به کونا نه ئه‌چوو شتێکیشی به‌ست به‌خۆیه‌وه 84-که گوورگ پیر بوو ئه‌بێت به مه‌خسه‌ره‌ی سه‌گ 85-ڕێوی له کونی خۆی هه‌ڵگه‌ڕێته‌وه گه‌ڕ ئه‌بێت 86-که‌ری دێز حه‌ز به تۆپینی خۆی و زه‌ره‌ری ساحێبی ئه‌کات 87-نان خۆر‌ت بمرێ به‌س مشور خۆر‌ت نه‌مرێ 88-ئه‌وه‌ی ده‌تگرێنێت دۆسته، ئه‌وه‌ی که پێت پێ ئه‌که‌نێ دوژمنته 87-له ده گوێز گوێزێک پووچ ئه‌بێت 88-که جام پڕ بوو لێ ی ئه‌ڕژێ 89-سه‌رێکی هه‌یه‌و هه‌زار سه‌ودا 90-له ده‌رگای هه‌ر که‌سێکت دا له ده‌رگات ئه‌ده‌نه‌وه 91-ده‌نگی ده‌هۆڵ له دوور خۆشه 92-ئه‌گه‌ر مار جارێک پێوه‌ی دایت خوا بیگرێ، ئه‌گه‌ر بوو بو دوو جار خوا تۆ بگرێت 93-با له هه‌ر کوێیه‌که‌وه بێت ئه‌و له‌وێ شه‌ن ئه‌کات 94-له کانی یه‌ک ئاوت خوارده‌وه لێڵی مه‌که 95-دار به ته‌وری وت گه‌ر کلکت له خۆم نه بوایه توانای بڕینمت نه ده‌بوو 96-هه‌ردووک جاشی ماکه‌رێکن 97-ئه‌وه‌ی به‌رز بفڕێت نزم ئه‌نیشێته‌وه 98-سوار تا نه‌گلێ نابێت به سوار 99-قه‌رز کۆن ئه‌بێت نافه‌وتێت 100-قه‌رز دوو ماڵ ئاوه‌دان ئه‌کاته‌وه 101-ماڵی زیاد سه‌ر ناشکێنێت 102-قومارچی دۆڕاو نه‌ڵێت به .......ه‌وه دڵی ئه‌ته‌قێ 103-ئاشی نه‌زان خوا ئه‌یگێڕێت 104-خوا تا کێو نه‌بینێت به‌فری تێ ناکات 105-به‌ردی بچووکیش سه‌ر ده‌شکێنێ 106-هه‌موو گیانله‌به‌رێک گۆشتخۆره به‌س ناوی گورگ به‌ده 107-بزن هه‌میشه قنگی به ده‌ره‌وه بوو که‌س ناوی نه ده‌برد،مه‌ڕ یه‌ک جار قنگی به‌ده‌ر که‌وت کردیان به چه‌پڵه 108-چه‌پڵه به یه‌ک ده‌ست لێ نادرێت 109-ئه‌وه‌نده مه‌ڵێ گوێت لێ نه‌گرن، ئه‌وه‌نده‌ش گوێ ڕامه‌گره سه‌رت بێته ژان 110-مناڵی بچووکیش خه‌ونی گه‌وره ده‌بینێت 110-هه‌ر که‌س ده‌چێته قه‌بری خۆی 111-ماڵی نه‌خۆری بۆ چه‌کمه سۆری 112-بزن بۆ شه‌وێکیش شوێنی خۆی خۆش ئه‌کات 113-ئه‌گه‌ر گوڵ نیت دڕکیش مه‌به 114-که‌چه‌ڵ که ده‌رمانکه‌ر بێت ده‌رمانی سه‌ری خۆی ئه‌کات 115-ساڵی خۆش له به‌هاره‌که‌یدا دیاره 116-مه‌ستی و ڕاستی 117-قسه یان له شێت یان له مناڵ 118-له برسا بمری له گه‌ڵتا ئه‌گری نانت ناداتێ 119-گۆم تا قووڵ بێت مه‌له‌ی خۆشه 120-بانگی موحه‌مه‌د به ئاشکرا خۆشه 121-به‌رخی نێر بۆ سه‌ر بڕینه 122-که‌ره مه‌مره به‌هاره کورتانت بۆ دێت له شاره
|