
نیقاش | که‌مال
چۆمانی | 2009/06/25
بڕیاره رۆژی
25ی ته‌موزی
داهاتوو هه‌ڵبژاردنی
پارله‌مانی
کوردستان‌و
سه‌رۆکایه‌تی
هه‌رێم به‌ڕێوه‌بچێت.
چاوه‌ڕوانده‌کرێت
ئه‌م هه‌ڵبژاردنه،
جیاوازا له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی
پێشوی
كوردستان، کێبڕکێیه‌کی
تووندی لیست‌و
که‌سایه‌تییه
به‌ژداربووه‌کان
به‌خۆوه ببینێت.
هه‌ڵبژاردنه‌كه
كه له‌هه‌ر سێ
پارێزگاکانی
هه‌ولێر‌و سلێمانی‌و
دهۆك به‌ڕێوه‌ده‌چێت‌و
له‌ئێستاوه
گه‌رموگوڕییه‌کی
به‌رچاوی پێوه
دیاره‌و بۆته
جێی سه‌رنجی
چاودێران‌و میدیای
ناوخۆ‌و
ناوچه‌که‌ش،
تێیدا بۆ یه‌که‌مجار
507 كاندید له‌چوارچێوه‌ی
24 قه‌واره‌ی
سیاسی كه پێنج
هاوپه‌یمانێتی
تێدایه، کێبڕكێ
بۆ به‌ده‌ستهێنانی
111 کورسی پارله‌مانی
كوردستان ده‌كه‌ن
كه 11 كورسیان
بۆ كه‌مه‌نه‌ته‌وه‌و
ئاینه‌كانی
هه‌رێم ته‌رخانكراوه.
کێبڕکێی سه‌ره‌کی‌و
به‌هێزی هه‌ڵبژاردنی
پارله‌مانی
کوردستان، له‌نێوان
لیستی
کوردستانی (یه‌کێتیی
نیشتیمانیی
کوردستان‌و
پارتی دیموکراتی
کوردستان)، لیستی
خزمه‌تگوزاریی‌و
چاکسازیی
(چوار حیزبه‌که
که پێکهاتوون
له دوو هێزی
ئیسلامی کۆمه‌ڵی
ئیسلامیی‌و یه‌کگرتووی
ئیسلامیی،
حزبی سۆسیالیست
دیموکراتیی
کوردستان‌و
زه‌حمه‌تکێشان
باڵی قادر عه‌زیز)و
لیستی گۆڕان
(به سه‌رکردایه‌تیی
نه‌وشیروان
موسته‌فا).
جگه له‌و لیستانه‌ی
سه‌ره‌وه‌ش،
چه‌ندین لیستی
جیاجیا
دروستبوونه
كه زیندوویه‌تییه‌کی
زیاتریان
داوه‌ته پڕۆسه‌ی
هه‌ڵبژاردنه‌که،
به‌تایبه‌ت
كه هه‌ندێكیان
له‌هیچ هه‌ڵبژاردنێکی
پێشودا به‌شدارنه‌بوون.
لیستی (گۆڕان)
به‌هێزترین لیستی
کێبڕکێکاری
هه‌ڵبژاردنه‌که‌یه.
ئه‌م لیسته،
له‌لایه‌ن نه‌وشیروان
مسته‌فای جێگری
پێشووی سکرتێری
گشتیی یه‌کێتیی
نیشتیمانیی
کوردستان جه‌لال
تاڵه‌بانی‌و
سه‌رکرده‌کانی
باڵی "ریفۆرم"ی
یه‌کێتییه‌وه
سه‌ركردایه‌تی‌و
پشتیوانیی ده‌کرێت.
لیستی (گۆڕان)،
ئه‌مڕۆ بۆته
قسه‌ی هه‌موو
ناوه‌نده‌کانی
راگه‌یاندن‌و
بازاڕ‌و کۆڕ‌و
دانیشتنه سیاسی‌و
کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان.
له ئێستادا زۆربه‌ی
پشتیوانیکه‌رانی
ئه‌و لیسته
له‌ناو یه‌کێتیی
نیشتیمانیی
کوردستان ده‌رده‌کرێن،
که ئه‌مه تا
ئێستا له‌هیچ
هه‌ڵبژاردنێکی
تر رووینه‌داوه.
هه‌ردوو لیستی
(پێشکه‌وتن)و
(بزوتنه‌وه‌ی
چاکسازیی
کوردستان)،
دوو لیستن له‌هه‌ناوی
دوو بنه‌ماڵه‌ی
گه‌وره‌و
خاوه‌ن ده‌سته‌ڵاتی
زۆرینه‌ی
کوردستان
هاتوونه‌ته
ده‌رێ. لیستی
"پێشکه‌وتن"
له‌لایه‌ن هه‌ڵۆی
کوڕی ئیبڕاهیم
ئه‌حمه‌دی
برای هێرۆ ئیبڕاهیم
ئه‌حمه‌دی خێزانی
تاڵه‌بانییه‌وه
سه‌رکردایه‌تی
ده‌کرێت. جگه
له‌لیسته‌كه‌شی
كه به‌شداری
هه‌ڵبژاردن
ده‌بن، هه‌ڵۆ
خۆشی بۆ سه‌رۆکایه‌تی
هه‌رێم كاندیدكردووه.
لیستی (بزوتنه‌وه‌ی
چاکسازیی
کوردستان)یش
له‌لایه‌ن
ئامۆزایه‌کی
مه‌سعود
بارزانی سه‌رۆكی
پارتی دیموكراتی
كوردستان‌و
سه‌رۆكی ئێستای
هه‌رێمه‌وه
سه‌ركردایه‌تی
ده‌كرێت. دکتۆر
عه‌بدولمسه‌وه‌ڕ
بارزانی، ئامۆزای
مه‌سعود بارزانییه‌و
دوای ئه‌وه‌ی
ئه‌و لیسته‌ی
پێکهێنا، وه‌ك
خۆی ئاماژه‌ی
پێده‌كات، هه‌ڕه‌شه‌ی
کوشتنی لێکرا‌و
ئێستا له‌سلێمانی
داده‌نیشێت. شێخ
محه‌ممه‌د یه‌کێکه
له‌ئه‌ندامانی
ئه‌و لیسته،
به‌سایتی نیقاشی
راگه‌یاند "ئێمه
دڵنیاین ده‌نگی
زۆرێک له‌خه‌ڵکی
ناوچه‌ی بارزان‌و
دهۆک به‌ده‌ستده‌هێنین"،
هه‌ر ئه‌وه‌شه
وایکردووه
"مه‌سعود
بارزانی هه‌ڕه‌شه
له دکتۆر عه‌بدولمسه‌وه‌ڕ
بکات".
له کۆی (4,403,207) هاوڵاتی
دانیشتووی
هه‌رێم، له‌سلێمانی
(1,058,189) كه‌س‌و له‌هه‌ولێر
(898735) كه‌س‌و له‌دهۆك
(561849) كه‌س مافی
ده‌نگدانیان
هه‌یه كه سه‌رجه‌می
ده‌نگده‌ران
ده‌كاته زیاتر
له‌دوو ملیۆن‌و
نیو كه‌س. به
پێی راپرسییه‌كیش
كه له‌چه‌ند
رۆژی
رابردوودا له‌لایه‌ن
رێكخراوی پۆینت
بۆ راپرسی‌و
لێكۆڵینه‌وه
ستراتیژییه‌كانه‌وه
له پارێزگاكانی
هه‌رێمی
كوردستاندا
ئه‌نجامدراوه،
68.8% ی هاوڵاتیانی
كوردستان به‌شداری
هه‌ڵبژاردنه‌كانی
په‌رله‌مان‌و
سه‌رۆكایه‌تی
هه‌رێمی
كوردستان ده‌كه‌ن.
یه‌كێ له‌و دیمه‌نه
جیاوازانی
له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا
به‌دیده‌كرێت،
بوونی لیست‌و
قه‌واره‌ی جیاوازه
كه گوزارشت
له‌ڕای چین‌و
توێژی تایبه‌ت
ده‌كه‌ن. هیوا
فریادڕه‌س،
گه‌نجێکی ته‌مه‌ن
29 ساڵانی شاری
هه‌ولێره،
ئه‌م گه‌نجه
له‌گه‌ڵ
ژماره‌یه‌ك
له‌هاوڕێ گه‌نجه‌کانی
له‌یه‌کتر کۆبوونه‌ته‌وه‌و
لیستێکی سه‌ربه‌خۆیان
پێکهێناوه. لیسته‌که‌ی
ئه‌وان (لیستی
سه‌ربه‌خۆی
گه‌نجان)ه.
فریادڕه‌س به‌نیقاشی
راگه‌یاند
"ئه‌وه‌ی ئێمه
کردوومانه
شتێکی نوێیه.
جه‌وهه‌ریی جیاوازیی
ئێمه له‌گه‌ڵ
لیسته‌کانی دیکه‌دا
ئه‌وه‌یه ئێمه
هه‌موومان گه‌نجین‌و
سه‌ربه‌خۆین.
ئیڕاده‌و
ماده‌و هه‌موو
شتێکمان هی خۆمانه".
ئه‌و جه‌خت له‌وه
ده‌کاته‌وه
"زۆربه‌ی لیسته‌کانی
دیکه که به‌شداری
له‌و هه‌ڵبژاردنه
ده‌که‌ن، پێشتر
به‌شدارییان
کردووه، بۆیه؛
چوونی ئه‌وان
جارێکی تر بۆ
پارله‌مان، جیاوازی
دروستناکات."
فریادڕه‌س
چوونی لیستی
نوێ‌و که‌سی
سه‌ربه‌خۆ به
"بنه‌مای سه‌رکه‌وتنی
پارله‌مانی
داهاتوو" ده‌زانێت.
په‌رله‌مانی
كوردستان له‌ساڵی
1992 دا دامه‌زراوه‌و
2005یشدا
دووباره هه‌ڵبژاردنی
بۆ ئه‌نجامدرایه‌وه.
هه‌رچی پۆستی
سه‌رۆكی هه‌رێمه،
له‌ساڵی 1992دا
هه‌ڵبژاردنی
بۆ كرا، به‌ڵام
هیچكام له‌پاڵێوراوه‌كان
ده‌نگی پێویستیان
به‌ده‌ست نه‌هێنا،
تادواجار له‌ساڵی
2005دا مه‌سعود
بارزانی له‌لایه‌ن
پارله‌مانه‌وه
وه‌ك سه‌رۆكی
هه‌رێم هه‌ڵبژێردرا.
ئه‌وه‌ی كه
زیاتریش هه‌ڵبژاردنی
ئه‌م جاره جیاواز
ده‌كات، بوونی
ژماره‌یه‌كی
زۆری چاودێری
ناوخۆ‌و بیانییه
كه له‌سه‌ر
سندوقه‌كانی
ده‌نگدان‌و كۆكردنه‌وه‌ی
ده‌نگه‌كان
ده‌وه‌ستن‌و
چاو‌دێر كۆی پڕۆژه‌كه
ده‌كه‌ن. له‌مباره‌یه‌وه
به‌رپرسی
راگه‌یاندنی
كۆمسیۆنی باڵای
هه‌ڵبژاردنه‌كان
له كوردستان
ئه‌مجه‌د ره‌سول
به‌نیقاشی
راگه‌یاند
"له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا،
جیا له هه‌ڵبژاردنه‌كانی
پێشووتر، چه‌ندان
رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تیی‌و
ناوخۆیی به‌شداری
له‌ڕووماڵكردنی
پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كه
ده‌كه‌ن".
ره‌سول
ئاشكرایكرد
"زیاتر له 300 رێكخراوی
نێوده‌وڵه‌تیی‌و
ناوخۆیی بڕیاره
به‌شدار بن له‌پڕۆسه‌كه‌دا".
ئه‌مه جگه
له‌بوونی "16
رێكخراوی
پارێزگای دهۆك،
19 رێكخراوی
پارێزگای سلێمانی‌و
21 رێكخراوی
پارێزگای هه‌ولێر
كه بۆ هه‌مان
مه‌به‌ست
داوایان پێشكه‌ش
به‌كۆمسیۆن
كردووه". له‌لایه‌نی
ئه‌منیشه‌وه،
ناوبراو روونیكرده‌وه
"نزیكه‌ی 250
هه‌زار پۆلیس‌و
ئاسایش پارێزگاریی
له‌بنكه‌كانی
ده‌نگدان ده‌كه‌ن".
له‌هه‌ڵبژاردنی
پێشووتری په‌رله‌مانی
كوردستاندا (2005)،
هه‌ڵبژاردنی
سه‌رۆکی هه‌رێم،
راسته‌وخۆ له‌ڕێی
پارله‌مانه‌وه
ئه‌نجامدرا‌و
مه‌سعود
بارزانی كه
تاكه كاندیدكراوی
ئه‌و پۆسته
بوو، بووه سه‌رۆكی
هه‌رێم، به‌ڵام
له‌هه‌ڵبژاردنی
ئه‌م جاره‌دا
بارزانی له‌به‌رده‌م
پارله‌مانی
كوردستان رایگه‌یاند
ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردنی
سه‌رۆکی هه‌رێم
راسته‌وخۆ نه‌بێت
"خۆم ناپاڵێوم"،
پارله‌مانیش
به‌زۆرینه‌ی
ده‌نگ هه‌ڵبژاردنی
سه‌رۆکی هه‌رێمی
له‌لایه‌ن خه‌ڵکه‌وه
په‌سه‌ندكرد.
تاكو ئێستا پێنج
كه‌س خۆی بۆ
پۆستی سه‌رۆكی
هه‌رێم هه‌ڵبژاردووه
كه به‌م شێوه‌یه‌ن:
دكتۆر كه‌مال
میراوده‌لی
نووسه‌رو ئه‌کادیمی
دانیشتووی له‌نده‌ن
15، د.هه‌ڵۆ ئیبراهیم
ئه‌حمه‌د (برای
هاوسه‌ره‌که‌ی
تاڵه‌بانی) 14،
مه‌سعود
بارزانی (سه‌رۆکی
ئێستای هه‌رێم)
12، حوسێن گه‌رمیانی
13، سه‌فین شێخ
محه‌مه‌د سیاسی‌و
بازرگان11.
له‌مباره‌یه‌وه
سه‌فین شێخ
محه‌مه‌د که
پێشمه‌رگه‌ی
کۆن بووه‌و پێشتر
کاری سیاسیی
کردووه‌و ئێستا
بازرگانه،
به‌سایتی نیقاشی
راگه‌یاند "جیاوازی
ئه‌م هه‌ڵبژاردنه
گه‌لێک زۆره
له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنه‌کانی
پێشووتر".
ناوبراو ده‌رباره‌ی
ئه‌و جیاوازییانه‌وه
وتی "له هه‌ڵبژاردنی
ساڵی 1992دا خه‌ڵک
زیاتر عاتفیانه
ده‌نگی دا. له
هه‌ڵبژاردنی
ساڵی 2005یش تاڕاده‌یه‌ک
هه‌ر وابوو.
به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان
خه‌ڵک ده‌نگ
به به‌رنامه‌و
که‌سی نوێ ده‌دا‌و
ده‌بێت گۆڕانکاری
رووبدات".
بازرگانه کێبڕکێکاره‌که‌ی
بارزانی، نه‌خشه‌ی
هه‌ڵمه‌تێکی
به‌رفراوانی
جیاوازی له‌به‌ر
ده‌ست دایه.
به‌پیی قسه‌کانی
بازرگانه کێبڕکێکاره‌که،
ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ی
ئه‌و بۆ ناو
هه‌موو کوچه‌و
کۆڵانێک‌و
شار‌و شارۆچکه‌و
گوندێک ده‌بێت.
سه‌فین
ئاماژه‌ی بۆ
ئه‌وه کرد که
ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ی
ئه‌و "کاریگه‌ریی
ده‌بێته سه‌ر
پڕۆسه‌که‌و
ئه‌وانی تریش
فێری چۆنییه‌تی
کامپه‌ین ده‌بن".
له‌كۆتایی لێدوانه‌كه‌شیدا
وتی "له‌وڵاتی
ئێمه تا ئێستا
سه‌رکرده‌کانمان
فێر نه‌بونه
بچنه لای هاوڵاتییان،
هه‌ر ده‌بێت
هاوڵاتیان بێنه
لای سه‌رکرده‌و
سه‌رۆکه‌کانمان،
به‌ڵام دوای
ئه‌م هه‌ڵبژاردنه
ده‌بێت ئه‌مه
کۆتایی پێبێت".
له‌باره‌ی لیسته‌كانیشه‌وه
كه بۆ پڕكردنه‌وه‌ی
111 كورسییه‌كه‌ی
په‌رله‌مان خۆیان
تۆماركردووه،
له‌ماوه‌ی
رابردوودا،
له‌لایه‌ن كۆمسیۆنی
باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان،
ناو‌و ژماره‌یان
به‌م شێوه‌یه‌ی
خواره‌وه
ئاشكراكرا:
پارتی پارێزگارانی
كوردستان61، یه‌كێتی
نه‌ته‌وه‌یی
دیموكراتی
كوردستان51،
الحزب
الدستوری
العراقی 52، لیستی
گۆڕان57، گه‌نجانی
سه‌ربه‌خۆ 60،
پێشكه‌وتن 62،
پارتی كرێكاران
وره‌نجبه‌رانی
كوردستان 53 ،
ئاینده‌ی گه‌ش
بۆ كوردستان
50، بزوتنه‌وه‌ی
ئیسلامی
كوردستان/عێراق58،
بزوتنه‌وه‌ی
چاكسازی
كوردستان56،
خزمه‌تگوزاری‌و
چاكسازی59،
ئازادی و عه‌داڵه‌تی
كۆمه‌لاَیه‌تی55،
لیستی
كوردستانی 54.
ئه‌مه جگه
له‌وه‌ی
چوار لیستی
توركمانی كێبڕكێ
له‌سه‌ر پێنج
كورسی ده‌كه‌ن
به‌م شێوه‌یه:
لیستی
بزوتنه‌وه‌ی
دیموكراتی
توركمانی
69، لیستی
بزوتنه‌وه‌ی
چاكسازی
توركمانی 72،
لیستی سه‌ربه‌خۆی
توركمان بۆ
پاراستنی كه‌له‌پوری
هه‌ولێر 71، لیستی
توركمانی هه‌لێر
70. چوار لیستی
مه‌سیحیش كێبڕكێ
له‌سه‌ر پێنج
كورسی ده‌كه‌ن
به‌م شێوه‌یه:
لیستی رافیده‌ین
67، لیستی مه‌جلیسی
شه‌عبی
كلدانی
ئاشووری 68، لیستی
كلدانی یه‌كگرتوو
64، لیستی
حوكمی زاتی
كلدانی
ئاشووری 65. له‌كۆتاییشدا
سێ قه‌واره‌ی
سیاسی ئه‌رمه‌نی
كێبڕكێ له‌سه‌ر
یه‌ك كورسی
ئه‌رمه‌نه‌كان
ده‌كه‌ن به‌مشێوه‌یه:
سه‌ركیسیان
75، ئارام شاهین
داود باكۆییان
74و ئیشخیان
مه‌خو سه‌ركیسیان
73.
هه‌رچه لیستی
(هیوا)یه، كه
لیستی پارتی
چاره‌سه‌ری
كوردستانه،
به‌بیانوی
نزیكایه‌تی
له‌پارتی كرێكارانی
كوردستان، له‌هه‌ڵبژاردنه‌كه
دوورخرایه‌وه‌و
رێگه‌ی به‌شداریكردنی
لێ‌گیرا.
گه‌ڕانه‌وه
بۆسه‌ره‌تای
ماڵپه‌ڕ