ئیمپراتۆرییه
کوردیه‌کان
له‌مێژوودا
ده‌وڵه‌تی
حه‌سنه‌وی
كورد له
سه‌رده‌می
ئایینی
ئیسلامیشدا
له خاكی
كوردستاندا
چه‌ند ده‌وڵه‌تێكی
جیاوازی دامه‌زراندووه.
به‌پێی باری
ئه‌و ده‌مه
ئه‌وانه ده‌وڵه‌تی
هه‌رێمی بوون
و له ژێر سه‌رۆكایه‌تیی
هه‌ندێك
خێزاندا بوون.
به‌داخه‌وه
كورد له‌و
كاته‌دا نه‌یتوانی
له سه‌رانسه‌ری
كوردستاندا
ده‌وڵه‌تێكی
مه‌زن و ناوه‌ندی
دامه‌زرێنێ.
هه‌ر له‌به‌ر
ئه‌وه‌ش بوو
چه‌ند ده‌وڵه‌تێكی
هه‌رێمی دامه‌زرا.
له باشووری
كوردستاندا،
له شاری
"جیبه‌ل" خانه‌دانێكی
كورد به ناوی
"ته‌سنه‌وی"یه‌وه،
هێزی خۆی ڕێك
خست و له
ساڵی 941ی پاش
زایین‌دا سه‌ربه‌خۆییی
خۆی ئاشكرا
كرد. به‌ره‌به‌ره
سوپا و ده‌وڵه‌تی
پێش خست و
شاری هه‌مه‌دان،
مه‌هاباد،
كرماشان و
شاره‌زوور كه‌وتنه
ناو سنووری ده‌وڵه‌تی
ته‌سنه‌وییه‌وه.
ده‌وڵه‌تی ته‌سنه‌وی
پاره و
پووڵیشی هه‌ڵكه‌ند
و سیستێمی
ئابووریی
ناوه‌ندیی
پێك هێنا. له
كوردستاندا
ڕێگاوبان و
ئاواییان
دروست كرده‌وه. ده‌وڵه‌تی
ته‌سنه‌وی
تاكوو ساڵی 1014
ده‌سه‌ڵاتی
هه‌بوو.
ده‌وڵه‌تی
شه‌دادی
له ساڵی
951ی پاش
زایین‌دا سه‌رۆكی
تیره‌ی ڕه‌وادی،
مته‌مه‌د شه‌دادی
ده‌وڵه‌تی شه‌دادیی
كوردی دامه‌زراند
و سنووره‌كه‌یشی،
له شاری ڕه‌واندزه‌وه
تاكوو شاری گه‌نجه
ـ ئازه‌ربایجانی
سۆڤێتی ـ ده‌كشا.
له‌و
كاته‌دا له
ڕۆژه‌ڵاتی
كورستاندا ده‌وڵه‌تی
شه‌دادی و له
ڕۆژاوای
كوردستاندا
ده‌وڵه‌تی مه‌روانی
و له
باشووریشدا
ده‌وڵه‌تی ته‌سنه‌وی
هه‌بوون. ئه‌م
سێ ده‌وڵه‌ته‌ی
كورد، هه‌موو
هاوده‌می یه‌كتر
بوون. له سه‌رده‌می
ده‌وڵه‌تی شه‌دادیدا،
ژیانی
كولتووری و
هونه‌ری زۆر
پێش كه‌وت.
له ساڵی
1088دا شای سه‌لجووقییه‌كان
هێرشێكی مه‌زنی
برده سه‌ر ده‌وڵه‌تی
شه‌دادی و
دوایی پێ هێنا.
ده‌وڵه‌تی
مه‌روانی
له ساڵی
985ی پاش
زایین‌دا باد
دۆسته‌ك ده‌وڵه‌تی
مه‌روانیی
دامه‌زراند و
مه‌ییافه‌رقین
(سلیڤان)یشی
كرده پایته‌خت
بۆ خۆی.
سنووری ده‌وڵه‌تی
مه‌روانی له
ماوه‌یه‌كی
زۆر كه‌مدا
فراوان كرا و
تاكوو هه‌رێمی
نسێبین، جه‌زیره،
مه‌عده‌ن،
ئامه‌د، ڕه‌تا،
به‌دلیس و مه‌لازگریی
گرته‌وه.
ئه‌و
پاشایانه‌ی
كورد كه دوای
دۆسته‌ك
هاتن، ده‌وڵه‌تی
مه‌روانییان
به‌باشی و
خۆشی ڕاگرت،
به‌تایبه‌تی
له سه‌رده‌می
پاشایه‌تیی
ئه‌تمه‌د مه‌روان
(ناسرلده‌وله)دا،
خه‌ڵك به
ئازادی و سه‌رفه‌رازی
ده‌ژیا. له
ده‌وڵه‌تی مه‌روانیدا
شارستانێتی و
هونه‌ر زۆر
پێش كه‌وتن.
په‌یكه‌ری مه‌ییافه‌رقین
و ئامه‌د
دیاربه‌كری
سه‌رله‌نوێ
دروست كرایه‌وه.
گه‌لێك مزگه‌وت
و كاروانسه‌را
و پرد دروست
كران. له
كۆشكی
پاشایانی
كورددا
مۆسیقا، سه‌ما
و هه‌ڵپه‌ڕكێ
په‌ره‌ی سه‌ند
و كاری هونه‌ری
پێش كه‌وت و
ده‌وڵه‌مه‌ند
بوو.
له كاتی
بوونی ده‌وڵه‌تی
مه‌روانیدا،
ده‌وڵه‌تی
توركه سه‌لجووقییه‌كانیش
هه‌بوون، له
سه‌رده‌می مه‌نسووری
ناسرلده‌وله‌دا،
توغرولبه‌گ
سوڵتانی سه‌لجووقییه‌كان
بوو.
له ساڵی
1043دا توغرولبه‌گ
به سه‌رۆكایه‌تیی
توغا ئاسغلی 1000
سواری نارده
سه‌ر مه‌ییارفه‌رقین،
به‌ڵام هێزی
سه‌لجووقیی
تورك به‌رانبه‌ر
سوارچاكیی مه‌روانی
خۆیانیان
ڕانه‌گرت و
پیس شكان و
تاڵانیش
كران، ئیتر له
دوای ئه‌وه‌وه
تورك خۆی دوور
ڕا ده‌گرت.
له سه‌رده‌می
ناسرلده‌وله‌دا
ده‌وڵه‌تی مه‌روانی
به‌ره‌و كزی
چوو و
نیزامولمولكی
سوڵتانی سه‌لجووقییه‌كان،
به هه‌لی
زانی و هێزێكی
سواره‌ی به
سه‌ركردایه‌تیی
فه‌خرولده‌وله‌ی
نارده سه‌ر
مه‌روانیه‌كان.
فه‌خرولده‌وله
له نزیكی
ئامه‌د له‌شكری
خۆی دوو به‌شه‌وه،
به‌شێكیان به
سه‌رۆكایه‌تیی
كوڕه‌كه‌ی
خۆی، زه‌عمیرولڕوئه‌سا،
نارده سه‌ر
ئامه‌د و
خۆیشی له‌گه‌ڵ
هێزه‌كه‌ی تردا
هێرشی كرده
سه‌ر وان كه
پایته‌خت
بوو،
ناسرولده‌وله
ناچار به‌ره‌و
جه‌زیره هه‌ڵات.
له ساڵی
1086دا و دوای مه‌ییارفه‌رقین
و ئامه‌د،
ئیتر ده‌وڵه‌تی
مه‌روانی كه‌وته
ژێر ده‌ستی
توركه سه‌لجووقییه‌كانه‌وه.
له ساڵی 1097دا
دوایی به ده‌سه‌ڵاتی
مه‌روانی هات.
ئیمپراتۆریی
ئه‌یووبی
ئه‌یووبییه‌كان
تیره‌یه‌كی
كوردن و له
ڕۆژه‌ڵاتی
كوردستاندا
ژیاون. نووره‌دین
مه‌تموود، له
سه‌ده‌ی
دوانزه‌یه‌مدا
ده‌وڵه‌تی زه‌نگیی
له ناوچه‌ی
كه‌ركووك،
مووسڵ، ته‌له‌ب
دامه‌زراند.
له‌و ده‌مه‌دا
خاچپه‌رستانی
ئه‌ورووپا،
به ئه‌نادۆڵدا
هێرشیان كرده
سه‌ر شاری
قودس. نه
توركی سه‌لجووقی
و نه ده‌وڵه‌تی
فاتمیی مسر
توانییان
پێشی ئه‌و له‌شكره‌ی
خاچپه‌رستانی
ئه‌ورووپا
بگرن، تاكوو
به‌رگری له
شاری قودس بكه‌ن
و بیپارێزن.
سه‌رۆكی
ده‌وڵه‌تی زه‌نگی،
نووره‌دین مه‌تموود
بۆ پاراستنی
سه‌رداری و سه‌روه‌ریی
قودس، له‌گه‌ڵ
خاچپه‌رستاندا
كه‌وته شه‌ڕ.
له‌به‌ر ئه‌وه
هێزێكی مه‌زنی
به سه‌رۆكایه‌تیی
سه‌لاته‌دینی
ئه‌یووبیی
نارده پایته‌ختی
ده‌وڵه‌تی
فاتمیی مسر.
سه‌لاته‌دینی
ئه‌یووبی
قوماندارێكی
گه‌لێك زیره‌ك
و قاره‌مان
بوو. له ساڵی 1171دا
هه‌لی بۆ هه‌ڵكه‌وت
و ده‌ستی به
سه‌ر ده‌وڵه‌تی
فاتمیی
میسردا گرت و
ده‌سه‌ڵاتی
خۆی ئاشكرا
كرد و له جێی
ده‌وڵه‌تی
فاتمی، ده‌وڵه‌تی
ئه‌یووبیی
دامه‌زراند.
سه‌لاته‌دین
له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی
خۆی كاروباری
ڕاده‌په‌ڕاند.
له ساڵی 1174دا
سنووری ده‌وڵه‌تی
ئه‌یووبیی
ئیسلامیی
فراوان كرد و
بوو به خاوه‌ن
ده‌سه‌ڵات.
سنووری ئه‌م
ده‌وڵه‌ته
له مسره‌وه
تاكوو
تیجاز،یه‌مه‌ن،
فه‌له‌ستین،
سووریا،
كوردستان بوو.
سه‌لاته‌دین
بۆ خۆی هێزێكی
چابووك و
سوارچاكی له
كورد دروست
كردبوو.
سه‌لاته‌دینی
ئه‌یووبی به
قاره‌مانێتیی
خۆی شاری
قودسی له
خاچپه‌رستانی
ئه‌ورووپا
ڕزگار كرد و
هێزی
خاچپارێزانی
ڕه‌تاند و
ناوی
قوماندارێتیی
كورد له ته‌واوی
جیهاندا بڵاو
بووه‌وه. ئه‌گه‌رچی
سه‌لاته‌دین
و هه‌ندێكیش
له له‌شكره‌كه‌ی
كورد بوون، به‌ڵام
ده‌وڵه‌تی ئه‌یووبی
خۆڕسك ده‌وڵه‌تێكی
نه‌ته‌وه‌یی
كوردی نه‌بوو،
به‌ڵكوو ده‌وڵه‌تێكی
ئیسلامی بوو،
چونكوو له سه‌رده‌می
ئه‌و كاته‌ی
ئیسلامدا، ئه‌و
ده‌وڵه‌تانه‌ی
داده‌مه‌زران،
له‌سه‌ر بنج و
بناوانی نه‌ته‌وه‌یی
دانه‌ده‌مه‌زراند،
چونكه
هۆشیاریی نه‌ته‌وه‌یی
له‌و ئاسته‌دا
نه‌بوو كه
ببێته مایه‌ی
دامه‌زراندنی
ده‌وڵه‌تێكی
نه‌ته‌وه‌یی.
سه‌لاته‌دینی
ئه‌یووبی له
ساڵی 1193دا مرد و
ئیتر ده‌وڵه‌تی
ئه‌یووبی به‌ره‌و
سستبوون ده‌چوو،
تاكوو له
ساڵی 1250دا ده‌وڵه‌تی
ئه‌یووبی
كۆتاییی پێ
هات. ئێستاش
گۆڕی سه‌لاته‌دینی
ئه‌یووبی له
شاری شامه و
له‌سه‌ر كێلی
گۆڕه‌كه‌ی
نووسراوه:
"سه‌لاته‌دینی
كورد".
لێره‌و
به‌دواوه
هاورییان
دێینه سه‌ر
میرنشینه‌کان
یه‌کێک له
میرنشینه به‌ناوبانگه‌کان
بابزانین
دامه‌زرینه‌ره‌نی
ئه‌م
میرنشینه
کێن
میرنشینیی
ئه‌رده‌ڵان
میرنشینیی
ئه‌رده‌ڵان
له لایه‌ن
بابائه‌رده‌ڵانه‌وه
دامه‌زرێنراوه،
ئه‌م
میرنشینه
نزیكه‌ی 650 ساڵ
ده‌سه‌ڵاتی
هه‌بوو. كاتێ
مه‌غۆله‌كان
هێرشیان كرده
سه‌ر
كوردستان،
بابائه‌رده‌ڵان
سیاسه‌تی به‌رانبه‌ر
ئه‌وان به‌كار
هێنا و له‌گه‌ڵیاندا
نه‌كه‌وته
شه‌ڕ، جا له‌به‌ر
ئه‌وه تا ده‌هات
ده‌سه‌ڵاتی
میرنشینی ئه‌رده‌ڵان
له هه‌رێمی
شاره‌زوور و
هه‌وراماندا
مه‌زنتر و به‌رفراوانتر
ده‌بوو. به
ئامانجی ئه‌وه‌ی
كه ده‌وڵه‌تێكی
نه‌ته‌وه‌یی
دامه‌زرێنێ. ئه‌وه
بوو له
دواییشدا تا
ڕاده‌یه‌ك گه‌یشته
ئامانجی خۆی و
ده‌وڵه‌تێكی
هه‌رێمیی نه‌ته‌وه‌ییی
ته‌مه‌ندرێژیشی
دروست كرد.
له سه‌ده‌ی
چوارده‌یه‌مدا،
له عێرقدا ده‌وڵه‌تی
جه‌لائیری
دروست بوو و
توانییان به‌شی
ڕۆژاوا و
باكووری ئه‌رده‌ڵان
بگرن. به‌ڵام
له سه‌ده‌ی
پانزه‌یه‌مدا
سه‌رۆكی
میرنشینی ئه‌رده‌ڵان،
میرته‌سه‌ن،
باكوور و
ڕۆژاوایشی له
ژێر ده‌ستی جه‌لائیرییه‌كان
ڕزگار كرد و
زێی مه‌زنی
كرده سنووری
باكووری
میرنشینی ئه‌رده‌ڵان
و له ڕه‌واندزیشدا
بنكه‌یه‌كی
سه‌ربازیی
دروست كرد.
له‌و سه‌رده‌مه‌دا
وێژه و هونه‌ر
و زمانی كوردی
له مزگه‌وته‌كاندا
زۆر پێش كه‌وتن
و گه‌لێك به‌رهه‌م
به زمانی
كوردی بڵاو
كرایه‌وه. عوسمانییه‌كان
له ساڵی 1549دا
هێرشێكی گه‌لێك
مه‌زنیان
برده سه‌ر ڕه‌واندز
و له نێوان
عوسمانییه‌كان
و هێزی
میرنشینی ئه‌رده‌ڵاندا
شه‌ڕێكی
دژوار ڕووی
دا،
عوسمانییه‌كان
سه‌ر نه‌كه‌وتن
و شكستیان
هێنا.
میرنشینیی
ئه‌رده‌ڵان
تاكوو ساڵی 1864
له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی
خۆی مایه‌وه.
دوا میری
ئه‌م
میرنشینه ئه‌مانوڵڵا
بوو كه هه‌ر
له‌و ساڵه‌دا
به ده‌ستی
عوسمانییه‌كان
له ناو برا و
ئه‌م
میرنشینه
كۆتایی پێ هات.
میرنشینیی
بادینان
میرنشینیی
بادینان له
نێوان شاری
مووسڵ و چه‌می
دیجله و زێی
مه‌زندا دامه‌زرێنرا
بوو. سنووری
میرنشینیی
بادینان، له
ڕۆژئاواوه
میرنشینیی
بۆتان و له
باكووره‌وه
میرنشینیی هه‌كاری
و له ڕۆژهه‌ڵاتیشه‌وه
میرنشینیی
سۆران بوو.
شاری ئامێدی
پایته‌ختی
میرنشینیی
بادینان بوو.
سنووری ئه‌م
میرنشینییه
ئه‌م شارانه‌ی
ده‌گرته‌وه:
زاخۆ، ئاكرێ و
دهۆك.
ده‌وڵه‌ته
هه‌رێمی و مه‌زن
و ناوه‌ندییه‌كانیش
هه‌رده‌م
دووبه‌ره‌كییان
ده‌خسته ناو
میره كورده‌كانه‌وه
و نه‌یانده‌ویست
میره كورده‌كان
یه‌ك بگرن و
میرنشینه
كوردییه‌كان
ببی به یه‌ك.
دوای
مردنی
میرئیسماعیلی
بادینان، میر
مته‌مه‌دی
سۆران
میرنشینیی
بادینانی
خسته ژێر ده‌ستی
خۆیه‌وه و هه‌ردوو
میرنشینه‌كه
بوون به یه‌ك.
میرنشینیی
سۆرانیش له
هه‌رێمی
خۆیدا زۆر مه‌زن
و به‌هێز بوو.
میرنشینی
سۆران
دامه‌زراندنی
میرنشینی
سۆران له
لایه‌ن
كوردێكه‌وه
بوو ناوی كه‌ڵۆس
بوو. كه‌ڵۆس
كوردێكی گه‌لێك
ناودار بووه.
له سه‌رده‌می
مه‌ر مسته‌فادا
بارودۆخی
میرنشینی
سۆران گه‌شه
ده‌كات و خۆش
ده‌بێت. میر
مسته‌فا له
ساڵی 1813دا ده‌سه‌ڵاتی
میرێتی ده‌داته
ده‌ستی كوڕه‌كه‌ی
خۆیه‌وه كه
ناوی میر مته‌مه‌د
بووه،
میرمته‌مه‌د
پیاوێكی
هۆشیار و زیره‌ك
بووه، زۆر به‌ناوبانگ
بووه، ئه‌م
میر مته‌مه‌ده
زیاتر به
پاشا كوێره
به‌ناوبانگ
بووه.
میر مته‌مه‌د
كاروباری
میرێتی ده‌كاته
دوو به‌شه‌وه:
1 ـ چاره‌سه‌ركردنی
شه‌ڕ و گێره‌وكێشه‌ی
ناوخۆیی.
2 ـ خه‌بات
له پێناوی به‌رفراوانكردنی
میرنشینی
سۆراندا.
میرمته‌مه‌د
ـ پاشا كۆره
ـ پاش تێپه‌ڕ
بوونی سێ ساڵ
به‌سه‌ر
میرێتییه‌كه‌یدا،
واته له
ساڵی 1816دا
كارخانه‌یه‌كی
چه‌كی له كاولان
كه نزیكی ڕه‌واندزه
دروست كرد.
له‌و
كارخانه‌یه‌دا،
شمشێر تفه‌نگ
و گولله و
تۆپ و چه‌رخی
تۆپ و ... هتد
درووست ده‌كران.
پاش ئه‌وه‌ی
میر سه‌ربه‌خۆیی
خۆی ڕاگه‌یاند
و ده‌ستی دایه
خه‌باتی به‌رفراوانكردنی
سنووری
میرنشینیی
خۆی و ئۆردووگایه‌كی
سه‌ربازیی له
30000 (سی هه‌زار)
سه‌رباز
درووست كرد،
له‌وانه 10000 (ده
هه‌زار)ی
سواره و 20000
(بیست هه‌زار)یشی
پیاده بوون.
له ساڵی
1833دا سنووری
میرنشینیی
سۆران گه‌لێك
به‌رفراوان
بوو. له
باكووره‌وه
ده‌گه‌یشته
جزیره و له
باشووریشه‌وه
تاكوو زێی
بچووك و له
لایه‌كی
تریشه‌وه ده‌گه‌یشته
سنووری
میرنشینی
بۆتان.
میرمته‌مه‌د
بۆ به‌ڕێوه‌بردنی
میرنشینیی
خۆی،
سیستێمێكی
دانا.
له
سیستێمه‌كه‌یدا
خه‌زێنه‌یه‌كی
سێ به‌شیی پێك
هێنا:
1 ـ به‌شی
ماڵ و مڵكی
تایبه‌تیی
میر.
2 ـ به‌شی
داهات و باج.
3 ـ به‌شی
دارایی و فه‌رمانڕه‌وایی
و شاره‌كان و ...
هتد.
میرمته‌مه‌د
له ساڵی 1830دا
له‌شكرێكی مه‌زنی
به سه‌رۆكایه‌تیی
ئیبراهیم
پاشا، دژی
سوڵتان مه‌تموودی
دووه‌می
عوسمانی
نارده سه‌ر
سووریا و له
لایه‌كی
تریشه‌وه له‌شكرێكی
تری به سه‌رۆكایه‌تیی
میرموراد
نارده ئێران
و ئه‌و
ناوچانه‌ی كوردیان
تیا ده‌ژیا.
میر له
ساڵی 1834دا په‌یمانێكی
ئاشتیی له‌گه‌ڵ
ئێران‌دا مۆر
كرد.
ده‌وڵه‌تی
عوسمانیش هه‌رده‌م
خه‌ریكی
پلانی هێرش
بردنه سه‌ر
میرنشینی
سۆران بوو، به‌ڵام
هه‌ر سه‌ر نه‌ده‌كه‌وت.
له ساڵی
1836دا
عوسمانییه‌كان
به سه‌رۆكایه‌تیی
ڕه‌شید پاشا،
هێزێكی گه‌وره
و گرانیان
نارده سه‌ر
میرنشینی
سۆران و شه‌ڕێك
قورس به‌رپا
بوو. له
دواییدا هێزی
عوسمانی
توانیی ده‌وروبه‌ری
میرنشینیی
سۆران بگرێ.
دوایی
میرمته‌مد
خۆی چوو بۆ ئه‌سته‌مووڵ.
سوڵتان مه‌تموودی
دووه‌می
عوسمانی میری
ئازاد كرد، به‌ڵام
له گه‌ڕانه‌وه‌دا
بۆسه‌یه‌كیان
بۆ دا نا و به
نامه‌ردی
میرمته‌مه‌د
ـ پاشا كۆره
ـ یان كوشت و
میرنشینیی
سۆرانیان هه‌ڵوه‌شانده‌وه.
نووسینی رێکار