كۆمه‌ڵێك له‌پزیشكانى ئۆكرانى ئامۆژگارى مرۆڤ ده‌كه‌ن به‌خواردنه‌وه‌ى شه‌ربه‌تى خیار، چونكه‌ چه‌ندین سوودى هه‌یه‌ بۆ نه‌خۆشییه‌كان. ئه‌و پزیشكانه‌ى بوارى ته‌ندروستى مرۆڤ داوایان له‌مرۆڤ كردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ى له‌ئازاره‌كانى نه‌خۆشى دووربكه‌ونه‌وه‌ پێویسته‌ له‌سه‌ریان شه‌ربه‌تى خیار بخۆنه‌وه‌، یان له‌گه‌ڵ شه‌ربه‌ته‌كانى ترى میوه‌جاته‌كانى تر تێكه‌ڵى بكه‌ن. به‌پێى ئه‌و توێژینه‌وه‌یه‌ك ئه‌وه‌ ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌پزیشكانى بوارى ته‌ندروستى مرۆڤ باسیان له‌وه‌كردووه‌ كه‌ شه‌ربه‌تى خیار ده‌بێته‌ هۆى رِێكخستنى كاره‌كانى دوانزه‌ گرێ و گه‌ده‌و كارى هه‌رس كردنیش ئاسان ده‌كات و هاریكاریشه‌ بۆ دابه‌زاندنى رِێژه‌ى كۆلیسترۆل له‌ناو له‌شى مرۆڤدا. له‌به‌شێكى ترى توێژینه‌وه‌كه‌دا پزیشكانى تایبه‌ت به‌نه‌خۆشییه‌كانى مرۆڤ گه‌یشتوونه‌ته‌ ئه‌و ئه‌نجامه‌ى كه‌شه‌ربه‌تى خیار چاره‌سه‌رى نه‌خۆشى رۆماتیزم و داخورانى ئێسك ده‌كات.