به‌ پێی توێژینه‌وه‌یه‌ک که‌ چه‌ند توێژه‌رێکی میسری ئه‌نجامیانداوه‌، ده‌رکه‌وتوه‌ هه‌نجیری‌ تازه‌ یان هه‌نجیری‌ وشك باشترین ده‌رمانه‌ بۆ وه‌رزشكاره‌كان و چه‌ند ماده‌یه‌كی‌ وزه‌به‌خشی‌ ده‌وڵه‌مه‌ندی‌ تێدایه‌ كه‌ یارمه‌تی‌ مرۆڤ ده‌دات له‌ چالاكیه‌كانیدا. ئه‌و توێژینه‌وه‌یه‌ ئاشکرایکردوه‌، كه‌ هه‌نجیر ده‌بێته‌ هۆی‌ به‌هێزكردنی‌ مێشك بۆ خوێندكاران له‌كاتی‌ خوێندندا، به‌وه‌ی هه‌نجیر له‌ 60% ی‌ شه‌كره‌ و یارمه‌تی‌ له‌شی‌ مرۆڤ ده‌دات له‌ماوه‌ی‌ 30 خوله‌كدا هه‌ڵیانمژێت. به‌پێی توێژینه‌وه‌که‌، هه‌نجیری‌ وشك ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ ماده‌ی‌ كالسیۆم كه‌ بۆ پته‌وكردنی‌ ئێسك و ددانه‌كان سودی‌ هه‌یه‌، هه‌روه‌ها سودێكی‌ زۆریشی‌ هه‌یه‌ بۆ ئه‌وانه‌ی‌ توشی‌ شێرپه‌نجه‌ی‌ کۆڵۆن بون، یارمه‌تیده‌رێكی‌ باشیشه‌ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی كۆڵسترۆڵی‌ له‌شی‌ مرۆڤ.