نوسه‌ر (هێنریک برۆدێر) یه‌کێک له‌ به‌ناوبانگترین نووسه‌رانی جوله‌که‌ی ئه‌ڵمانی وازی له ئاینی خۆی هێنا بوو به‌ ئیسلام، له‌و کاته‌ی ئه‌و نووسه‌ره‌ له‌ ساڵانی رابردوو به‌ نووسه‌رێك به‌ناوبانگ بوو که‌ به‌رده‌وام دژی ئاینی ئیسلامی ده‌نووسی. رۆژنامه‌ی (الحقیقه‌ الدولیه)ی چاپی ئوردون بڵاویکرده‌وه‌: که‌ (هێنریک برۆدێر) نووسه‌ری به‌ناوبانگی جووله‌که‌ که‌ به‌ به‌رده‌وامی له‌ نووسینه‌کانی خۆی ره‌خنه‌ی له‌ ئایینی ئیسلام و موسڵمانه‌کان ده‌گرت، موسڵمان بوونی خۆی راگه‌یاند. ئه‌و نووسه‌ره‌ خاوه‌نی چه‌ندین کتێبه‌ دوای ئه‌وه‌ی بوو به‌ موسڵمان، ناوی خۆی گۆڕی بۆ‌ (هێنریک محه‌مه‌د برۆدێر). ئه‌و نووسه‌ره‌ له‌ وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ که‌ ئایا له‌ ئایینی جووله‌که‌ دوور بووته‌وه‌ و له‌مه‌ودوا له‌ سه‌ر ئه‌و ئایینه‌ نییه‌، ده‌ڵێت: له‌ ئایین دوور نه‌بوومه‌ته‌وه‌، به‌ڵکوو هاتوومه‌ته‌ سه‌ر ئایینی ئیسلام و ئێستا بۆ من جێگای شانازییه‌ که‌ ئه‌ندامی ئایینێکم که‌ یه‌ک ملیارد و سێ سه‌د ملیۆن که‌س باوه‌ڕییان پێ هه‌یه.