
په‌رله‌مانی هه‌رێمی كه‌ته‌لۆنیا له ئیسپانیا، بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی یاری زۆرانبازی گای په‌سه‌ندكرد، وێڕای ئه‌وه‌ی ئه‌و یارییه مێژووییه‌كی دێرینی له ئیسپانیادا هه‌یه. په‌رله‌مانی هه‌رێمی كه‌ته‌لۆنیا كه به‌شێكه له وڵاتی ئیسپانیا، پرۆژه بڕیارێكی بۆ قه‌ده‌غه‌كردنی زۆرانبازی گا په‌سه‌ندكرد، به‌پێی بۆچوونی چاودێران ئه‌و بڕیاره پاڵپشتێكی به‌هێز ده‌بێت بۆ قه‌ده‌غه‌كردنی ئه‌و جۆره وه‌رزشه له ته‌واوی ئیسپانیادا. زۆرانبازی گا له وڵاتی ئیسپانیا مێژوویه‌كی دێرینی هه‌یه، رێكخراوه‌كانی به‌رگریكار له مافی گیانداران به‌رده‌وام ره‌خنه له ده‌سه‌ڵاتدارانی ئیسپانیا ده‌گرن له‌به‌رامبه‌ر بوونی ئه‌و یارییه له‌و وڵاته‌دا، به‌وپێیه‌ی ئه‌و یارییه له‌سه‌ر بنه‌مای ئازار گه‌یاندن به ئاژه‌لان بونیادنراوه. ئایده كاسگۆن كه ئه‌ندامی پارتی دژ به زۆرانبازی گایه ده‌ڵێت: "مه‌سه‌له‌كه په‌یوه‌ندی به‌وه‌وه نییه كه یارییه‌كه به‌شێكه له كلتوری ئیسپانیا، به‌ڵكو له‌راستیدا ئه‌ویارییه چه‌وساندنه‌وه‌ی گایه
