
له‌و کاته‌ی گه‌شتیارێکی روسی له میسر له فرۆکه‌خانه‌ی شه‌رم شێخ هه‌وڵیدا قورئانێکی پیرۆزی گرانبه‌ها بد‌زێت ده‌سه‌ڵاتدارانی شوینه‌وارناسی میسری توانیان ئه‌م هه‌وڵه پوچه‌ڵ بکه‌نه‌وه. مێژوی ئه‌م قورئانه بۆ ساڵی 1226ی کۆچی ده‌گه‌ڕێته‌وه که به‌شێوه‌ی هێلکاری کۆن و جوانکاری نوسراوه ئه‌م قورئانه له ژێر یاسای شێونه‌واری میسریدا له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی باڵای شێونه‌وار داندراوه، ئێستا قورئانه‌که له کۆگای تایبه‌تی ژماره 1 له فرۆکه‌خانه‌ی قاهیره‌ی نێوده‌وڵه‌تی دانراوه تا ئه‌و کاته‌ی سه‌رجه‌م رێوشوێنه‌کان کۆتایی پێدێت.
