له‌ وڵاتى مالیزیا به‌ تۆمه‌تى په‌رستنى (قۆرى چا) حوكمى به‌ندكردن به‌سه‌ر ئافره‌تێكدا سه‌پێنرا. ئافره‌ته‌كه‌ كه‌ ناوى (كاماریا على) ه‌ و ته‌مه‌نى نزیكه‌ى (57) ساڵ ده‌بێت یه‌كێكه‌ له‌ ئه‌ندامانى هۆزێكى قه‌ده‌غه‌كراوى ئه‌و وڵاته‌ كه‌ باوه‌رِیان وایه‌ (قۆرى چا) شتێكى پیرۆزه‌ و ئه‌و ئاوه‌ى كه‌ تێیدایه‌ له‌ به‌هه‌شته‌وه‌ هاتووه‌ . هه‌ر بۆیه‌ش ئه‌م قۆریه‌ گه‌وره‌یه‌ ده‌په‌رستن . شایانى باسه‌ زۆر جاران پۆلیسى مالیزیا هه‌ڵساوه‌ به‌ شكاندنى ئه‌و قۆریه‌ چایه‌ى كه‌ (كاماریا) ده‌یپه‌رستێت، به‌ڵام ناوبراو به‌رده‌وام چاكیده‌كاته‌وه‌.