پزیشکه‌ پسپۆره‌كانی‌ وڵاتانی خۆرئاوا له‌سه‌ر كتێبه‌ پزیشكیه‌كانی‌ زانای‌ گه‌وره‌ (ئیبن سیان)، زانیاری‌ گرنگیان خستوه‌ته‌رو، به‌وه‌ی‌ كه‌ مرۆڤ رۆژانه‌ به‌ئاوی‌ سارد خۆیان بشۆن باشتره‌ وه‌ك له‌وه‌ی به‌ ئاوی‌ گه‌رم، به‌وپێیه‌ی خۆشۆردن به‌ ئاوی‌ گه‌رم ده‌بێته‌ هۆی‌ له‌ده‌ست دانی‌ وزه‌ی‌ له‌شی‌ مرۆڤ و ته‌مه‌ڵ كردنی. ‌هاوکات باسیان له‌وه‌شکردوه‌، زۆر جار پاش خۆشۆردن به‌ ئاوی‌ گه‌رم هه‌ست به‌خاوبونه‌وه‌ی له‌ش ده‌که‌ین و خه‌و ده‌مانباته‌وه‌، به‌ڵام خۆشۆردن به‌ئاوی‌ سارد ده‌بێته‌ هۆی‌ زیادكردنی‌ به‌رگری‌ له‌ش بۆ نه‌خۆشیه‌كان و پاراستی‌ له‌ش له‌نه‌خۆشی،‌ بۆیه‌ زۆرجار ده‌بینین خه‌ڵكانی‌ ولاتانی‌ چین و رووسیا به‌یانیان به‌ئاوی‌ سه‌هۆلاو خۆیان ده‌شۆن هه‌ندێك ئاویان ده‌گاته‌ ئاستی‌ به‌ستن له‌وانه‌یه‌ خه‌ڵكی‌ به‌شێت ناویان ببه‌ن، به‌ڵام سودیكی‌ زۆری‌ هه‌یه‌ بۆ له‌ش و زیادكردنی‌ چالاكیه‌كانی‌ له‌ش. له‌وانه‌یه‌ خۆشۆردن به‌ئاوی‌ سارد یه‌كه‌مجار سه‌خت بێت، به‌ڵام له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامبون له‌گه‌ڵیدا، ‌ئه‌وسا ده‌بینین هه‌ست به‌ ئارامی‌ و ئاسوده‌یی ده‌كه‌ین.