
زینه‌دین زێدانی ئه‌ستێره‌ی پێشوی یانه‌ی ریاڵ مه‌دریدی ئیسپانی داوایه‌كی لۆران بلانی راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ی قبوڵ ده‌كات و ده‌بێته راوێژكاری هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ڕه‌نسا. لۆران بلانی راهێنه‌ری نوێی هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ڕه‌نسا به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی داوای له زینه‌دین زیدانی ئه‌ستێره‌ی پێشوی هه‌ڵبژارده‌كه‌ی كرد، كه وه‌ك راوێژكاری هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ڕه‌نسا كاری له‌گه‌ڵدا بكات و ئه‌و پۆسته له ئه‌ستۆ بگرێت. لای خۆشیه‌وه زینه‌دین زیدان ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر داواكه‌ی لۆران بلان پیشانداو پۆستی راوێژكاری هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ی له ئه‌ستۆگرت.
