
توێژه‌رێكی ئه‌مه‌ریكا له‌میانی توێژینه‌وه‌یه‌کیدا ئاشكرایکرد، كه زۆربه‌ی توشبوانی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك ئاستی ڤیتامین دی یان له له‌شدا كه‌مه، كه‌میی ئه‌م ڤیتامینه‌ش ده‌بێته هۆی بێهێز كردنی ئێسك و زیاتربونی مه‌ترسیی شكان. لوك پیپۆن، پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ری توێژینه‌وه‌كه له زانكۆی سه‌نته‌ری پزیشكی رۆجێسته‌ر رایگه‌یاند: ڤیتامین دی بۆ درێژه‌دان به ته‌ندروستی بونی ئێسك پێویسته، ئه‌و ئافره‌تانه‌ی كه توشبون به شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك، به‌هۆی هۆرمۆنه‌كان و چاره‌سه‌ره كیمیاوییه‌كانه‌وه زۆر به‌خێرایی ئێسكیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن . له‌و توێژینه‌وه‌یه‌دا 166 ئافره‌ت خرانه ژێر چاره‌سه‌ری پزیشكییه‌وه كه دوچاری شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك ببون، تێیدا ده‌ركه‌وت نزیكه‌ی 70%ی ئه‌و ئافره‌تانه ئاستی ڤیتامین دی له له‌شیاندا كه‌مه.
