دایكی ته‌ڵاڵی موته‌یڕی له‌ ته‌مه‌نی 86 ساڵیدا هه‌رچه‌نده‌ نه‌خوێنده‌واره‌ توانی ته‌واوی قوڕئان له‌به‌ر بكات. ئاژانسه‌كانی هه‌واڵی ڕه‌سمی سعوودی (واس) ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی ڕابردوو ڕایگه‌یاند كه‌وا به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌ی كچان له‌ كۆمه‌ڵه‌ی خێرخوازی بۆ له‌به‌ر كردنی قوڕئانی پیرۆز له‌ ناوچه‌ی ڕیاز به‌ ناوی (ابراهیم بن عبدالعزیز) ڕایگه‌یاند كه‌وا خوشكه‌ (ئوم ته‌ڵاڵی موته‌یڕی) زۆر به‌ گه‌رموگوڕییه‌وه‌ ڕووی كردبووه‌ قوڕئان له‌به‌ر كردنه‌وه‌، ئه‌و هه‌رچه‌نده‌ نه‌خوێنده‌وار بوو، وه‌ ته‌مه‌نی گه‌یشتبوو به‌ 86 ساڵ.. سوپاس بۆ خوا توانی كه‌ له‌و ته‌مه‌نه‌وه‌ ته‌واوی قوڕئان له‌به‌ر بكات. هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه‌ ڕایگه‌یاند كه‌وا دایكی ته‌ڵاڵ‌ ده‌ ساڵه‌ ده‌ستی داوه‌ته‌ له‌به‌ر كردنی قوڕئان.. بۆ له‌به‌ر كردنی قوڕئانیش ته‌نها ته‌ركیزی له‌ خوێندنه‌وه‌ قوتابییه‌كان كردووه‌و له‌ ده‌می ئه‌وانه‌وه‌ ده‌یبیسته‌وه‌، وه‌ له‌ ماڵه‌وه‌ش گوێی له‌ قوڕئانه‌ تۆماركراوه‌كان ده‌گرت.. تا توانی ته‌واوی قوڕئان له‌به‌ر بكات