
رۆناڵدینۆی به‌ڕازیلی و یاریزانی هێڵی ناوه‌ندی یانه‌ی ئه‌یسیمیلانی ئیتاڵی له‌كاتی راهێناندا توشی پێكان ده‌بێت و پێده‌چێت مانگێك له یاریگاكان دوربكه‌وێته‌وه. رۆژنامه‌كانی ئیتاڵیا ئاشكرایان كرد كه رۆناڵدینۆی یاریزانی هێڵی ناوه‌ندی یانه‌ی ئه‌یسیمیلان، له كاتی ئه‌نجامدانی راهێنانه‌كانی سه‌ر له ئێواره‌ی دوێنێی یانه‌كه‌یدا توشی پێكان هاتوه‌و به‌و هۆیه‌شه‌وه ماوه‌ی مانگێك له یاریگاكان داده‌بڕێت. رۆژنامه‌ی لاگازیتا دیلۆسپۆرت له‌وباره‌یه‌وه رایگه‌یاندوه، كه ئه‌نجامی پشكنینه پزیشكیه‌كان ده‌ریان خستوه كه ئه‌و یاریزانه له ماسولكه‌كانی قاچیدا توشی پێكان هاتوه‌و به لایه‌نی كه‌مه‌وه پێویستی به مانگێك پشودان هه‌یه.
