|
Untitled Document
قسه‌كردن به‌مۆبایل له‌كاتی شۆفیریدا 37%ی مێشك داگیرده‌كات

به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك كه به‌مدواییانه ئه‌نجامدراوه، كاتێك مرۆڤه‌كان له‌كاتی شۆفیریدا مۆبایل به‌كارده‌هێنن، 37%ی مێشكیان سه‌باره‌ت به‌شۆفێریكردن هیچ كاردانه‌وه‌یه‌كی نابێت‌و به‌ته‌واوه‌تی له‌وباره‌یه‌وه له‌كارده‌كه‌وێت.
به‌پێی هه‌واڵێكی سایتی نیكسوس، تائێستا هه‌واڵی زۆر سه‌باره‌ت به‌په‌یوه‌ندی به‌كارهێنانی مۆبایل له‌كاتی شۆفیریدا بڵاوكراوه‌ته‌وه‌و كۆمه‌ڵێكی زۆر هوشدار له‌وباره‌یه‌وه دراوه، به‌ڵام هێشتا شۆفێره‌كان زۆرجار مۆبایل به‌كارده‌هێنن.
به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌ئه‌مریكا، پێنج هه‌زار كه‌س به‌هۆی به‌كارهێنانی مۆبایل له‌كاتی شۆفێریدا مردوون‌و 515 هه‌زار كه‌س برینداربوون.
ئه‌و لێكۆڵینه‌وانه نیشانده‌دات كاتێك كه شۆفێره‌كان به‌مۆبایل قسه‌ده‌كه‌ن، 37% مێشكیان له‌كارده‌كه‌وێت. لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی نوێ نیشانده‌دات به‌كارهێنانی مۆبایل له‌كاتی شۆفیریدا ته‌نانه‌ت له خواردنه‌وه‌ی كحولیش مه‌ترسیدارتره.
هه‌ر بۆیه‌ش دووباره هه‌موو شاره‌زایانی ئه‌وه بواره هۆشداری ده‌ده‌نه مرۆڤه‌كان، كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌كاتی شۆفێریدا مۆبایل به‌كارنه‌هێنن. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌شه هه‌موو وڵاته‌كانی جیهان، كۆمه‌ڵێك یاسای قورس بۆ رێگرتن له به‌كارهێنانی مۆبایل له‌كاتی شۆفێریدا داناوه، به‌ڵام هێشتا ژماره‌یكی زۆری خه‌ڵك له‌كاتی شۆفیریدا به مۆبایله‌كه‌یان، قسه ده‌كه‌ن.
ئیلیاس
|