![]() |
ژمارە
( 1 ) گۆڕان یان
گۆرانى ریشەیی
بۆ نەیگۆڕن ؟؟؟؟
نوێنەر ئەحمەد
لە ژێر ساباتى
( کریشنا مورتى
) ئایا مرۆڤى
کوردى چۆن لە گۆران
تێگەشتوە ؟؟ ئەگەر بێتو
بەشێک لە خەڵک
وا تێگەشتبێتن
کە تەنها دەموچاوەکان
لە پیر بۆ گەنج
یان بە پێچەوانەکەى
ئیتر کێشەى ریشەیی
ژیانى مرۆڤى کوردى
چارەسەر دهبێت
، ئەوە بۆچونێکى
زۆر هەڵەیە ، بە
تایبەت پیرەکان
بەو جۆرە تێگەشتون
کە دەبێت بە باشى
تێفکرن کە گۆڕان
بە پیرۆز کردنى
تاک وەک ( شەخس ) هەرگیز
ناکرێت گۆڕانى
ریشەیی دەبیت لە
تاکەوە واتە لە
هەموومانەوە دەس
پێ بکات ، وە لە
هەر میللەتێکدا ئەم سەر هەڵدانە
دەستى پێ کرد ،
من پێم وایە ئەو
میللەتە رێگاى
روناکى بە دی کردووە ، لە هەمان
کاتدا لەم وڵاتە
تا سەر ئێسکە داگیرکراوە
گەندەڵەى ئێمەدا
، ئەم سەر هەڵدانە
تیشکێکى نوێیە
لە ئێستادا ئەدرەوشێتەوە
، کە هێشتا بە ڕوونى
خەڵک بەرنامەى
گۆران پێ نەگەشتوە
، ئەو گەرموو گوریە
من بە پێشکەوتنێکى
نوێى دەبینم ،
وە هەست دەکەم
مرۆڤى کوردى لە
دواى سەد ساڵ شۆرش
کردنى بێ ئەنجام
، بێ سەربەخۆیی
، بێ هیچ کیانێک
کە دەلالەت لە
ژیانى تاک بکاتو
دور بێت لە بنەماڵە
پەرستیو کورسى
پەرستى لە راستیدا
سەر هەڵدانێکى
زۆر نوێیە ، من
بە شۆرشێکى درەوشاوەى
دەبینم لە مێژوى
کوردا ئەوەش لە
سەر دەستى تاکێکى
کوردى نیشتمان
پەروەر بە ناوى
نەوشیروان مستەفا
لە لوتکەى یەکێتیدا
دەستى کێشایەوەو
بڕیارى دا وەک
بیردۆزێکى کوردى
ژیانى یەکسانى
هەڵبژێرێت ، لە
کاتێکدا دەیتوانى
ئەویش گەورەترین
سەروەتو سامان
بنێت بە یەکەوەو
بە مەیلى خۆى چی
بوێت بیکات ، وە
لە ئێستادا
زیندوو بوونەوەیەک
و زەمینەیەکى
نوێى بە پشت
و پەناى تاکى کوردى
دروست کردووە
، ئەم مرۆڤە دەیەوێت
مێژوویەک
بۆ کورد تۆمار
بکات کە لە هیچ
شۆڕش و دەسەڵاتێکى کوردیدا لە دواى
ئیسلامەوە باس
لەم جۆرە شۆرشە
نەکراوە کە تاک
خۆى رێگاى خۆى
ببینێت ، نەک سەرکردە
رێگا بۆ میللەت
ببینێت و وەک خواوەند رەفتار
بکات ، پێش ئیسلام
لە بەر ئەوەى میللەتى
کورد زەردەشتى
بوون بە پێى دینەکەیان
لە هەموو لادێو
شوێنێکدا بە هەڵبژاردن
تاک توانیویەتى
ژیانى خۆى دیارى
بکات بە تایبەتى
هەورامیەکان کە
لە کتێبى هەورامان
شناسیدا باسى لێوە
کراوە ، پاشان
گەلێک شۆڕشى لەم
شێوەیە لە جیهاندا
دروست بوەو ئەم
رێبازە دورو نزیک
نوێ نیە بەڵام
لە کوردستاندا
وەک وتم یەکەم
جارە لە رەوتى
سیاسى کوردیدا
سەر هەڵدانى وەها
ڕوو بدات
، ئەگەر بێتو گۆران لە
ئارا نەبوایە !! ئەگەر بێتو
گۆران لە ئارا
نەبووایە
دووبارە یەکێتی و پارتى
ئۆتۆماتیکى
دەچوونەوە
دەسەڵات ، یان
ئەگەردووبارە
بچنەوە دەسەڵات و لە ریشکەوە
نەگۆرێن کە بەرنامەى
گۆڕانیان هەڵنەگرتوە
ئەوا من دڵنیام
لەوەى هەرێمى کوردستان
دابەش دەبێت بە
سەر دوو هەرێمدا
، هەرێمى سلێمانى
، هەرێمى هەولێر
، چونکە ئێستا
نەخشەکە بە روونى دیارە
سیستمى خوێندن
بۆ ساڵى نوێ هەندێک
کتێب و مەنهەج
لە هەولێرو دهۆک
دەخوێنرێن بەڵام
لە سلێمانى ناخوێنرێن
، لە کاتێکدا ئێران
80 ملیۆن نفوسە یەک
مەنهەج دەخوێنن
، ئەوە وەک نموونەیەکى
بچووک ، ئەم
رێو شوێنە خۆى
لە خۆیدا ئەستوور کردن
و هێنانى دیوارەکەى
بەرلینە بۆ
نێوان سلێمانی
و ههولێر
، جگە لەوەى کەرکوک
دڵ و قودس دەبێتە
هەرێمى کەرکوک
کە ئەوە شۆرشى
کوردى سفر دەکاتەوە
، وە ناوچە دابڕاوەکانیش
خەونى شاعیرانەیە
وەک خەونەکانى مامۆستا
شێرکۆ بێکەس !!!! ،
چونکە لاى ئەوان
سەربەخۆیی کوردستان خەونى
شاعیرانەیە بە
وتەى سەرۆکى عێراق
، هەرچەندە هیچ
کام لە سەرۆکەکانى
عێراق قەت دانى
خێریان بە کورددا
نەناوە ، ئەگەر
بێتو واش نەبێت
ئەوا ئەو رێکەوتنەى
نێوان هەردوو حیزبە
دەسەڵات دارەکە
بە رادەیەک گاریگەرى
خراپى لە سەر ژیانى
خەڵک هەیەو خەڵکى
زۆر بێزار کردووە دوور
نیە شەڕى قورس
لە نێوان خەڵک
و دەسەڵات
پاشان یەکێتی و پارتى
دروست ببێت ، چونکە
ئەوان لە ئێستادا
کە پێکەوە بە لیستێک
لە هەڵبژاردن بەشدارن
، هەموو شتێکیان
بەش کردوە بێ ئەوەى
خەڵک هیچ بڕیارێکى
دابێت وە هەموو
پلانەکانیان بە
روونى بۆ قۆرخ
کردنەوەى دەسەڵاتە
بۆ خزمەتکردنى
کەمینەیەکى بچووک ، وە یەکەم
خاڵى لاوازیان
ئەوەیە کە لیستەکەیان
ناوناوە لیستى
کوردستانى
، وەک ئەوەى لیستى گۆڕان و لیستەکانى تر بەعسیە
کۆنەکان بن
و عەرەب بن ، کە
دەبوایە کۆمیسیۆنى
باڵا بەو ناوە
رازى نەبوایە بەڵام
ئیدى نازانم
چۆن بووە ،
وە پێم سەیرە !! دوو
حیزبەکە زۆر بە
توندى لە سەر لیستى
گۆران قسە دەکەن
قەت قەت بیر لەوە
ناکەنەوە
باشە گەر بێت و
ئەو خەڵکە هەمووى
قازیفە بە
دەست بووایە
چیتان دەوت
؟؟!! بۆیە دەبوایە
دەسەڵات زۆر بە
رێزەوە پێشوازى
لە لیستى گۆران
بکردایە چونکە
ئەمە مێژویەکى
نوێیەو لیستى گۆرانیش نەبووایە کەس
نەدەچو بۆ دەنگدان
، بە تایبەت چینى
گەنج . بۆ نەیگۆڕین
؟؟ بۆ نەیگۆرین
؟ لە کاتێکدا زەمینەیەکى
نوێى دیموکراتیانەمان
بۆ دروست دەکات
گۆڕان بۆ نەیگۆڕین
؟ لە کاتێکدا خەون و خوێنى
شەهیدان بە
گۆران دێتە دى
بۆ نەیگۆرین
؟ کە ئەو نەیتوانیوە
نزیکى بیست ساڵە
برینى هەڵەبجەى
سونبولى چل ملیۆن
کورد هیچ نەبێت
وەک هەولێر لێ
بکات بۆ نەیگۆرین
؟؟ بۆ نەیگۆرین
؟ لە کاتێکدا بڕۆن
سەیرى گەرمیان
بکەن بزانن شوێنى
تایەى زیلەکانى
پڕ لە بارى ئەنفال
لە لادێکانیا سڕاوەتەوە
ئیتر بۆ نەیگۆرین
؟ نەیتوانیوە
دڵى گەنجێک ئاسودە
بکات بۆ نەیگۆرین
؟ لە کاتێکدا
کە من گەنجێک بووم بە گەرماو سەرما
بە هەوڵ و کۆششى دڵى گەنجێتیم
رەنجم دەدا کوڕى
بەرپرسەکان بەرەو
هەندەران رایاندەکردو
دەڕۆشتن ئێمە هونەرێکى
نوێمان دەهێنایە
کایەوە ، کە دەچووم بۆ بەرنامەى
هونەرى بۆ تیڤیەکانى
هەولێر لە سلێمانى
تا ئێستاش زەڕبێکى
گەورەم بە سەردا
هێنراوە ، کە لە
هەولێریش دەگەڕامەوە
بۆ سلێمانى بە
هەمان شێوە ، کە
وتارم لە سەر
گەندەڵ و نا
یەکسانەکان
نووسى وەک
گەنجێکى هەڵوێست
بەرزى وڵاتەکەم بۆ پێشکەوتن
و لێ پرسینەوەى
دەسەڵات بەڵام
هەموو دەسەڵات خۆى بە گەندەڵ
و نا یەکسان
زانی و خرامە
لیستى رەشەوە
، بۆ نەیگۆرین
بۆ ؟؟ بەڵام
خۆیان لە سەر یەک
جێگا دەنوونو
بە یەک لیست بەشدارى
دەکەن بۆ ئەوەى
زیاترو زیاتر ئیدانە
و محارەبەى گەنجى
کورد بکەن ئاخر
ئیتر بۆ نەیگۆرین
؟؟ هیچ گەنجێک
خاوەنى هیچ نیە
بێجگە لە جاسوسوو
کۆنە بەعسیەکان
، هەمومان ماڵمان
بە کۆڵمانەوەیە
ئاخر چاوەڕێى چى
بکەین بۆ نەیگۆڕین
بۆ ؟؟؟؟
Guitar_81cl@yahoo.com
نوێنەر
ئەحمەد
لینکى چەن
وتارێکى ڤیدیۆیی
( جیدۆ کریشنا مورتى
) : http://www.kfa.org/intro-video.php http://www.youtube.com/watch?v=WEIfMqM5wnM | |||||||||||