جگەرە کێشان، واتە مردنێکی لەسەرخۆ



جگەرە کێشان، واتە مردنێکی لەسەرخۆ!

 

 

جگەرە ئەو بەڵایەی کە هەموو سەرزەمینی گرتۆتەوە، رەنگە دەگمەن بێت ماڵێک لە رەحمەتی پەتای دووکەڵی جگەرە بێبەش بێت! مێژووی ئەم نەخۆشییە کوشندەیە سەرەتاکەی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی (1493)زایینی، بۆ یەکەمجار بە شێوەیەکی سەرەتا کۆلۆمبوس لە هیندییە سورەکانی وەرگرتووە، پاشان وردە وردە بەو شێوازەی کە ئێستا هەیە بە هەموو جیهاندا بڵاو بۆتەوەو کوردستانیش بێبەش نەبووە لەو بەڵایەو بەڵکو پشکی زۆریشی بەرکەوتووە، بەپێی ئامارێکی نوێ لە کوردستاندا لە (41%)ی پیاوان لە (12%) ئافرەتان جگەرەکێشن، هەروەها لەناو چینء توێژەکاندا قوتابیانی کوڕ لە (21%)و قوتابیانی کچ لە (12%)ء پزیشکان (27%)یان جگەرە کێشن.

 

ئهحمه‌د هه‌ڵه‌بجه‌یی

3/7/2009

 

 

گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ سه‌ره‌تای ماڵپه‌ڕ