|
Untitled Document
چین ده‌بێته دووه‌م گه‌وره به‌رهه‌مهێنه‌ری كاره‌با له ڕێگه‌ی (با)ـوه

حكوومه‌تى چین به‌نیازه له‌ماوه‌ی ده ساڵی داهاتوودا ئاستی به‌رهه‌مهێنانی وزه‌ی كاره‌با له ڕێگه‌ی (با)ـوه، بۆ شه‌ش هێنده‌ی ئێستای زیاد بكات .
به‌گوێره‌ی ڕاپۆرتێكی ئه‌نجومه‌نی جیهانی به‌رهه‌مهێنانی وزه‌ی كاره‌با له با، له‌ساڵی 2009ــدا كه‌رتی به‌رهه‌مهێانی وزه‌ی كاره‌با له‌چین به ڕێژه‌ی (سیی و یه‌ك) له سه‌دا زیادی كردووه و كاره‌بای به‌رهه‌مهاتوویش له‌وزه‌ی با، له 12 (گێگا وات)ـه‌وه بۆ 25 (گێگاوات) زیادی كردووه،
به‌مه‌یش (چین) بووه‌ته گه‌وره‌ترین بازاری تایبه‌ت به تۆڕبایینه‌كانی هه‌واو، نزیكه‌ی شه‌ست و سێ ملیار دۆلاری له‌و بواره‌دا خه‌رج كردووه. هاوكات ڕاپۆرته‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردوه كه حكومه‌تی چین به‌نیازه تا ساڵی 2020 به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با له‌وزه‌ی (با) بۆ شه‌ش هێنده‌ی ئێستای زیاد بكات و بیگه‌ینێته 150 گێگا وات .
جێی ئاماژه‌یه له ئێساتدا ئه‌مه‌ریكا یه‌كه‌م وڵاته له‌به‌رهه‌مهێنانی وزه‌ی كاره‌با له (با) ، هه‌روه‌ها (ئه‌لمانیا)ش به پله‌ی دووهه‌م دێت، پێشبینیش ده‌كرێت له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی داهاتوودا چین ببێته دووه‌م گه‌وره به‌رهه‌مهێنه‌ری ئه‌و جۆره وزه‌یه له جیهاندا.
ئیلیاس
|