خاکی بەش کراو

 

 

هەتا درەختێ سەوز ئەبێ

سەدان لقی لێ ئەشـکێنن

تا خونچەیەک ئەبێ بە گوڵ

دەیان خونچەش ئەوەرێنن

کاتێ ئێمە دڵ خۆش ئەبین

خــۆشیـمـان لــێ ئەشوێنن

بووینە  بەردەستی بێگانە

وەک و مۆم ئەشمان سووتێنن

خاکێکی بەش بەش کراوین

خۆشمان خۆمان ئەخنکێنین

ڕێ نیشاندەری بێگانـەینن

دووژمنی خـاکی خـۆمانین

 کاتێ نووسەرو شاعیران

ڕاستی بە پێنووس ئەنووسن

نەک هەر پێنووسەکەی دەستیان

پەنجەشیان لەگەڵ ئەشکێنن

 

ڕەش پۆش

 



Home

سه‌رنجی خۆت بنووسه‌

تا ئێستا سه‌رنج نیه‌ بۆ ئه‌م بابه‌ته‌
*ناو:
ئیمه‌یڵ:
سه‌رنجی تازه‌م به‌ ئیمه‌یڵ پێبگات
ئیمه‌یڵه‌که‌م دیار نه‌بێت
*سه‌رنجی خۆت: