مامۆستایەكی ئایینی داوا دەكات خەڵكی هەولێر وەكو ئەركێكی ئایینی و مرۆڤایەتی هاوكاری كوردانی رۆژئاوا بكەن كە ئێستا ئاوارەبوون چونكە هاونیشتیمان و برامان و لە بارودۆخێكی خراپ ژیان بەسەر دەبەن.
د.بەشیر خەلیل حەدداد، مامۆستای ئایینی لەشاری هەولێر لە لێدوانێكی رۆژنامەوانی رایگەیاند: لەم چەند رۆژەی رابردوو نزیكەی (5)هەزار كوردی رۆژئاوا لەماڵی خۆیان دەربەدەربوون بەهۆی شەڕوپێكدانەكانی سوریاوە و روویان لەشاری هەولێر كردووە و لەئێستادا لەقەزای خەبات هەوڵی نیشتەجێ كردنیان دەدرێت.
وتیشی: هاتنی(5)هەزار كەس بەو كتوپڕیە بارگارانی دەخاتە سەرشانی خەڵكی ئەو ناوچەیە بۆیە داوا لەخەڵكی شاری هەولێرو دەوروبەری خۆشەویست دەكەم بەهانای ئەو خێزانە كوردانەوە بچن و بەهەر شێوەیوەك بێت وەكو ئەركێكی ئایینی و مرۆڤایەتی هاوكاریان بكەن و لەو دۆخە ناهەموارەی ژیان رزگاریان بكەن چونكە ئەوانە براو خوشك و هاوزمان و ئایین و نەتەوەی خۆمانن.
ناوبراو ئاماژەی بەوەشكرد: ئەم هاوكاری كردنە شتێكی گران نییە چونكە خەڵكی هەولێر بەوە ناسراون كە هەردەم خزمەتی خەڵكی لێقەماویان كردووە لە رابردوو وەكو هاوكاری كردنی بارزانییەكان و خەڵكی هەڵەبجە و راگوێزراون.