رەفتارە سەرکێشەیەکانی ماریۆ بالۆتیلی ئیتالی و ھێرشبەری یانەی میلان کارێکی وەھای کردوە سەرەرای ئاست بەرزی ئەو ھێرشبەرە بەلام ئیدارەی یانەکە بیر لەوەدەکاتەوە لە وەرزی گواستنەوەی داھاتوودا دەستبەرداری ببێت .
لەوبارەیەوە رۆژنامە ئیتالیەکان ئاماژە بەوەدەکەن کارلۆئەنچیلۆتی ئیتالی و راھێنەری یانەی ریال مەدرید ی ئیسپانی بەووردی چاودێری بارودۆخی ئەو یاریزانە دەکات و کار بۆ ئەوە دەکات لە گواستنەوەی زستانەدا ئەو ھێرشبەرە بگوازێتەوە بۆ برنابیۆ .
ھەمان ئەو سەرچاوانە ئاماژەیان بۆ ئەوەکردوە زۆر نزیکە ویستگەی داھاتووی بالۆتیلی ریزی یانەی چیلسی لەندەنی بێت ئەویش لەئەگەری رۆشتنی ( تۆریس یان دیمبابا ) ئەوا مۆرینیۆ ئەو ھێرشبەرە ئەسمەرە پەلکێشی یاریگای ستامفۆرد دەکات .
جێگەی ئاماژە بۆکردنە بالۆتیلی لەگەل یانەی میلان بەشداری لە ١٦ یاریدا کردوە و توانیویەتی ١٧ گۆل تۆمار بکات .. ئەمەش نیشانەی ئاست بەرزی ئەو یاریزانە دەردەخات ، بەلام رەفتارە سەرکێشیەکانی ھەموو ئەو ئاست بەرزیەی شاردۆتەوە