هانده‌رانی ئینته‌ر داوای ڕۆنالدۆ ده‌که‌ن
دوای داواكاریه ئهستهمهكهیان به په‌لكێش كردنی لیۆنێل میسی ئه‌ستێره‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانی , داوكاریهكانی هانده‌رانی یانه‌ی ئینته‌رمیلانی ئیتاڵی زیادی كرد , به‌ڵام ئه‌مجاره به‌پێچه‌وانه‌ی ئیمزاكردنی بۆند له‌گه‌ڵ میسی ئه‌رژه‌نتینی , داواكاریه‌كه‌یان ڕوی له شتێكی دور له خه‌یاڵ كرد ئه‌ویش داواكردنه بۆ په‌لكێش كردنی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی یاریزانی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌دریدی ئیسپانی . هه‌ندێك له هانده لاوه‌كانی ئینته‌رمیلان له‌دوا یاری یانه‌كه‌یان له‌به‌رامبه‌ر بۆڵۆنیا له‌خولی ئیتاڵی كه به‌گۆڵێك بۆ هه‌ردولا كۆتایی هات , دروشمیان به‌رزكردبۆوه و له‌سه‌ری نوسرابوو " سوهیر ... CR7 په‌لكێش كه " . زۆر له یانه‌كانی خه‌ونی ئه‌وه‌یان هه‌یه ئه‌ستێره‌ی یه‌كه‌م یانه‌ی شاهانه كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ په‌لكێش كه‌ن , ئاماده‌ن نرخێكی خه‌یاڵی له پێناو به‌ده‌ست هێنانی تواناكانی باشترین یاریزان له‌جیهاندا له ئێستادا بده‌ن . كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ له‌ساڵی 2009 له‌یانه‌ی مانچسته‌ریونایتدی ئینگلیزیه‌وه له‌به‌رامبه‌ر 80 ملیۆن پاوه‌ند په‌یوه‌ندی كرد به یانه‌ی ڕیاڵ مه‌دریده‌وه و له ئێستادا زۆر به‌ی چاودێران پێیان وایه ئه‌مساڵ ده‌بێته خاوه‌نی تۆپی ئاڵتونی .
|