له‌و كاته‌وه‌ی تاتا مارتینۆ بۆته راهێنه‌ری یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ی پاڵه‌وانی وه‌رزی پێشووی لا لیگا، سیستمێكی په‌یڕه‌وكرد بۆ یاریی پێكردنی یاریزانه‌كانی به‌شێوه‌ی نۆره بۆ ئه‌وه‌ی ماندونه‌بن و دووچاری پێكان نه‌بن، به‌ڵام وادیاره ئه‌و ڕێوشوێنه هیچ سودێكی نه‌بوو.
هێشتا شه‌مه‌نده‌نه‌فه‌ری لا لیگا نه‌گه‌یشتۆته نیوه‌ی رێگا، به‌ڵام به‌رشلۆنه ژماره‌یه‌كی پێوانه‌یی تۆماركردووه له‌پێكانی یاریزاناندا و له‌ماوه‌ی چوار مانگدا 22 پێكان لهفایلهكانی ئه‌و یانه‌یه‌دا تۆماركراوه.
كه‌واته یانه‌ی به‌رشلۆنه هیچ سوودێكی له‌و سیستمه وه‌رنه‌گرتووه و بگره زیانی لێكه‌وتووه، ئه‌ویش بهپێكانی هه‌ریه‌كه له لیۆنێل میسی ئه‌ستێره‌ی یه‌كه‌می یانه‌كه و سیسك فابریگاس و دانی ئه‌لڤێس.
ئه‌و یاریزانانه‌ی له‌م وه‌رزه‌دا تا ئێستا له‌پێكان به‌دوربوون ئه‌وانیش بریتین له (نێیمار، ئه‌لێكسیس سانچێز، ئه‌لێكسانده‌ر سۆنگ، ئینێستا، بارترا، مۆنتۆیا، سێرگی رۆبێرتۆ، پینتۆ و ئۆیه‌ر).
یاریزانه‌كانی تریش به‌سه‌رجه‌میان 22 حاڵه‌تی پێكانیان تۆماركردووه له‌م وه‌رزه‌دا ئه‌وانیش بریتین له : (لیۆنێل میسی، ڤیكتۆر ڤاڵدێس، دانی ئه‌لڤێس، ئه‌دریانۆ، جۆردی ئه‌لبا، كریستیان تیۆ، چاڤی، جۆناسان دۆس سانتۆس، بۆسكێتس، پێدرۆ، پۆیۆڵ , پیكێ)