دوای به‌ده‌ستهێنانی سێ یه‌كسانبوونی یه‌ك له‌دوای یه‌ك، یانه‌ی رۆما پێشه‌نگی ریزبه‌ندی خوله‌كه‌ی پێشكه‌شی یانه‌ی یۆڤانتۆس كرد و خۆی بۆ پله‌ی دووه‌م دابه‌زی.
له‌یارییه‌كی هه‌فته‌ی 13 ی خولی پله یه‌كی ئیتاڵیا، یانه‌ی رۆما میوانداریی یانه‌ی كالیاری كرد، دوای 90 خولهك یارییكردن هه‌ردوو تیپ به‌بێ گۆڵ یه‌كسانبوون، به‌وه‌ش خاڵه‌كانی یانه‌ی رۆما له 33 دا وه‌ستاوه و دابه‌زی بۆ پله‌ی دووه‌می ریزبه‌ندی. و یۆڤانتۆسیش به 34 خاڵ پله‌ی یه‌که‌می گرت و یانه‌ی ناپۆلیش به 28 خاڵ له‌پله‌ی سێیه‌م دێت