کارلۆ ئەنچيلۆتی ڕاهێنەری يانەی ڕياڵ مەدريدی ئيسپانی لە لێدوانێکيدا ڕايگەياند کرستيانۆ ڕۆناڵدۆ بەشداری يارييەکەی چامپيۆنس ليگ بهرامبهر یانهی گهڵهتهسهرایی تورکی ناکات.
لە کۆنگرەيەکی ڕۆژنامەوانيدا ئەنچيلۆتی ڕاهێنەری يانە مەدريدييەکە وتی " سبەی ڕۆناڵدۆ ياریی ناکات ، چەند کێشەيەکی بچوکی هەيە بەڵام لەتوانايدا هەيە لە ڕۆژی شەممە ياریی بکات ".
سەبارەت بە شوێنی ڕۆناڵدۆ وتی " خيسی يان دی ماريا يەکێکيان ياریی دەکات لە جێگای ڕۆناڵدۆ ".
هەروەها دەربارەی پێکانەکەی ڤاران وتی " ڤاران پێکانی ئەژنۆی هەيە ، پێويستی بە پشوو هەيە بۆ ماوەی ١٠ بۆ ١٢ ڕۆژ بەڵام پێويستی بە ئەنجامدانی نەشتەرگەری نييە ".
سەبارەت بە ئيشکۆش وتی " ياريزانێکی ئاست بەرز و بەتوانايە ، لەوانەيە سبەی بەشداری يارييەکە بکات ".
لە کۆتايدا وتی " ڕەنگە سبەی ئەلۆنسۆ پشوو بدات ، مارسيلۆش بەشێوەيەکی باش دەگەڕێتەوە بەڵام مۆدريچ ڕاگيراوە بەهۆی کارتی ڕەنگاو ڕەنگەوە ".
وابڕيارە چوارشممە هەردوو يانەی ڕياڵ مەدريد و گەڵەتەسەرای ڕووبەڕووی يەکتر ببنەوە لەميانەی يارييەکانی چامپيۆنس ليگ.