پاش ئەوەی بەهۆی پێکانێکی سوکەوە کرستيانۆ ڕۆۆناڵدۆی ياريزانی يانەی شاهانە ئامادەی يارييەکەی يانەکەی نابێت بەرامبەر بە گەڵەتەسەرای تورکی لە خولی پاڵەوانەکانی ئەوروپا، هاندەران بە ماسکی ڕۆناڵدۆوە دەچنە ياريگا.
ڕۆژنامەکانی ئيسپانيا بڵاويان کردەوە هاندەرانی يانەی شاهانە بەنيازن بە ماسکی ڕۆناڵدۆوە بێنە ناو ياريگا و ئامادەی يارييەکە بن ، هەروەها دروشمێکی تايبەت بەخۆيان هەڵگرتووە لەژێر ناونيشانی " هەموومان ڕۆناڵدۆين " ، وەکو ڕێزێک بۆ ڕۆناڵد کە ناتوانێت بەشداری لە يارييەکەدا بکات.