لە ياریی کۆتایی خولی يانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، کريستيانۆ ڕۆناڵدۆی پۆرتوگالی و هێرشبەری يانەی ڕياڵ مەدريد ئيسپانی لەکاتی تۆمارکردنی گۆڵی چوارەم بۆ يانەکەی و يەکەمی خۆی بەشیوەيەکی سەير ئاهەنگی گێڕا و بووە جێگەی باسی ڕاگەياندنەکان.
پاش بڵاوبوونەوەی ئەو ديمەنە لە تۆڕە کۆمەڵايەتييەکان، ڕاگەياندنەکان بەدوای دا چوون و توانيان وەڵامی ئەو پرسيارەيان دەستکەوێت کە ئايا ڕۆناڵدۆ بۆ درێسەکەی داکەند و پێشکەشی يەکێکی کرد، ئەم ڕووداوەش چيرۆکێکی لە پشتەوەيە، چيرۆکەکەش بەمشێوەيەيە:
ڕۆناڵدۆ برايەکی هەيە بەناوی (هۆگۆ) لەماوەی چەند ساڵی ڕابردوو ئالودەی ماددە هۆشبەرەکان بوو بوو ، توانرا لەلايەن ڕۆناڵدۆی برايەوە هەنگاو بنێت بۆ وازهێنانی لەو کارە و بە تێپەڕبوونی کات توانی واز لە مادە هۆشبەرەکان بێنێت ، بەڵام ئالودەی مادە کحولييەکان بوو بوو، هەربۆيە بەهەمان شێوە ڕۆناڵدۆ داوای لێکردووە واز لەو کارە بێنێت و ڕۆژێک پێش يارييەکەيان لە چامپيۆنز ليگ ڕۆناڵدۆ هۆگۆی بينيوە، مەرجی هۆگۆ ـش بۆ ڕۆناڵدۆ ئەوەبووە دەبێت جامی ١٠می چامپيۆنز ليگ بۆ ڕياڵ مەدريد بەدەستبهێنێت و گۆڵ ـيش لەو يارييە تۆماربکات.
هەربۆيە کاتیک ڕۆناڵدۆ گۆڵی تۆمارکرد درێسەکەی داکەند و ئاهەنگی گێرا، دوای يارييەکەش بۆ لای براکەی چوو و درێسەکەی پێشکەشی هۆگۆ کرد، بە وتەی ڕاگەياندنەکان ڕۆناڵدۆ بەڵێنەکەی خۆی بردۆتە سەر و چاوەڕێی هۆگۆی برای دەکات بۆ وازهێنانی لە ماددەی کحولیی.