به‌ڤيديۆ، سڵاونهکردنهکهی ئاربێلوا له کاسياس هه‌رای ناوه‌ته‌وه
له ياریی چوونی جامی سوپه‌ری ئيسپانيايان و له‌کاتی چوونه ژوورهوهيان بۆ ناو ياريگا، ئاربێلوای ياريزانی يانه‌ی ڕياڵ مه‌دريد سڵاوی له هاوڕێکانی کرد به‌ڵام له‌کۆتا هاوڕیی نه‌کرد که ئيکهر کاسياسی گۆڵپارێزی تيمهکهيان بوو.
ئاربێلوا دێته ژووره‌وه‌و سڵاو له هه‌ريه‌ک له (کروس ، به‌يڵ ، مارسێلۆ ، پيپی ، کارڤاخال) ده‌کات، به‌ڵام له‌نۆره‌ی کاسياسدا ڕوو وه‌رده‌گێڕێت و سڵاو له کاپتنی تيمهکهيان ناکات، ئه‌مه‌ش کاردانه‌وه‌ی جياوازی به‌خۆيدا هێناوه‌و هه‌رای له ئيسپانيا دروستکردووه، له‌لايه‌ن ڕۆژنامه‌کانی ئه‌و وڵاته‌وه هێرشی توند ئاڕاسته‌ی ئاربێلوا ده‌کرێت و داوای ڕوونکردنه‌وه‌ی لێده‌که‌ن.
|