فەتوای شێخێكی سەلەفی لە میسر هەرا دەنێتەوەو، وەزیری كاروباری ئایینی میسریش، بەتوندی وەڵامی دەداتەوە.
لە فەتوای ئەو شێخە سەلەفییەدا، هاتووە: پیاوان بەر لە هاوسەرگیری دەتوانن لەناو گەرماودا، ژنان بە رووتی ببیننو سەیری هەموو شوێنێكی جەستەی ژنان بكەن.
ئۆسامە قەوسی، دەڵێت: ئەگەر گەنجێك بە راستی بیەوێ هاوسەرگیری بكات بۆی هەیە هەموو شوێنێكی جەستەی ئەو ژنە ببینێ كە نیازی هەیە هاوسەرگیری لەگەڵدا بكات.
قەوسی لە كونفرانسێكی ئایینیو بە بەشداری ژمارەیەكی زۆر مەلای ئایینیو خەڵكی میسر ئەو فتوایە دەركردووە كە ئەگەر ژن رازی نەبێت بەوەش كە پیاو سەیری هەندێ شوێنی لەشی بكات، بەڵام پیاوەكە ئازادە لەسەیركردنی ئەو شوێنانە.
ماڵپەری عەسری ئێران، بڵاویكردەوە، محەمەد موختار، وەزیری كاروباری ئایینی میسر رەخنەی توندی لەو شێخە گرتووەو، رایگەیاندووە: ئایا قەوسی بۆ خۆی ئامادەیە كچەكەی بۆ دەزگیرانەكەی رووت بكاتەوە؟.
قەوسی پێشتریش فتوای ئەوەی دابوو كە بینینی گرتەی ڤیدیۆیی رووتو سینمایی پۆرنۆ حەڵاڵە.