به‌ڤيديۆ، ترسناکترين جۆری پێکانه‌کان له مێژووی تۆپی پێ ـدا (+18)
له مێژووی تۆپی پێ ـدا زۆر پێکانی مه‌ترسيدار تۆمار کراون و بوونه‌ته جێی باسی ڕاگه‌ياندنه‌کان، به‌ڵام کۆمه‌ڵێک له‌و پێکانانه به‌به‌رده‌وامیی باسی لێوه ده‌کرێت و وه‌ک وتراوه تائێستا له‌و شێوانه خراپتر دووچاری ياريزانان نه‌هاتووه، ئێمه به‌رده‌وامين له باسکردنی ئه‌و جۆره بابه‌تانه و ئامانجمان گه‌ياندنی که‌مێک زانيارييه به ئێوه‌ی ئازيز،له به‌شی سێيه‌می ئه‌م بابه‌ته باس له پێکانێکی ترسناکی ديکه ده‌که‌ين.
له 8ی مانگی چواری ساڵی 1996 له ياریی نێوان مانچسته‌ر يونايتد و کۆڤێنتری سيتی، که له ياريگای ئۆڵد ترافۆرد به‌ڕێوه‌چوو يارييه‌که بۆ ماوه‌ی 15 خوله‌ک وه‌ستێنرا ئه‌ويش به‌هۆی پێکانی هێرشبه‌ره‌که‌ی کۆڤێنتری ياريزان داڤيد بوستهوه بوو، له‌و کاته‌ی لێدانێکی کۆرنه‌ر جێبه‌جێکرا ياريزانی ناوبراو ڕووه‌و تۆپه‌که ڕۆيشت به‌ڵام له‌وکاته‌دا پێی قاچی ڕاستی ده‌رچوو واته پێچه‌وانه‌ی باره ئاساييهکهی خۆی لێهات و دوورخرايه‌وه.
له‌کۆتاييدا ئه‌و ياريزانه بۆ هه‌تا هه‌تايه ماڵئاوایی له ياریی تۆپی پێ کرد و نه‌گه‌ڕايه‌وه ياریی کردن چونکه زيانی گه‌وره‌تری به‌رده‌که‌وت، هه‌ربۆيه بهيهکجاریی ياريگاکانی جێهێشت.
ڤيديۆ 1:
ڤيديۆ 2:
|