به‌ڤيديۆ، ترسناکترين جۆری پێکانه‌کان له مێژووی تۆپی پێ ـدا (+18)
بێگومان له تۆپی پێ ساتی خۆش و ناخۆشی تيايه و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هه‌ندێک ياريزان له‌و ڕێيه‌وه به جيهان ده‌ناسرێن به‌ڵام هه‌ندێکيشيان له‌ڕێی پێکانه‌وه ماڵئاوایی له تۆپی پێ ده‌که‌ن، له مێژووی تۆپی پێ ـدا زۆر پێکانی مه‌ترسيدار تۆمار کراون و بوونه‌ته جێی باسی ڕاگه‌ياندنه‌کان، به‌ڵام کۆمه‌ڵێک له‌و پێکانانه به‌به‌رده‌وامیی باسی لێوه ده‌کرێت و وه‌ک وتراوه تائێستا له‌و شێوانه خراپتر دووچاری ياريزانان نه‌هاتووه، ئێمه به‌رده‌وامين له باسکردنی ئه‌و جۆره بابه‌تانه و ئامانجمان گه‌ياندنی که‌مێک زانيارييه به ئێوه‌ی ئازيز،له به‌شی چواره‌می ئه‌م بابه‌ته باس له پێکانێکی ترسناکی ديکه ده‌که‌ين.
له ڕێکه‌وتی 23ی سێپته‌مبه‌ری 2008 له ياریی نێوان ئارسيناڵ و بێرمينگهام سيتی ـدا، ياريزانی ئارسيناڵ ئيدواردۆ تۆپ دێته قاچی و ڕووه‌و گۆڵی يانه‌ی بهرامبهريان ده‌ڕوات به‌ڵام له ڕێگه‌ی ياريزانێکی هێڵی به‌رگری بێرمينگهامهوه ده‌وه‌ستێندرێت و لێی ده‌درێت، به‌وهۆيه‌وه ئيدواردۆ پێی چه‌پی ده‌شکێت و ئازارێکی زۆری پێده‌گات ڕاسته‌وخۆ ياريگای جێهێشت و بۆ ماوه‌ی ساڵێک دوورکه‌وته‌وه.
ڤیدیۆ 1:
ڤیدیۆ2:
|