بێگومان له تۆپی پێ ساتی خۆش و ناخۆشی تيايه و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هه‌ندێک ياريزان له‌و ڕێيه‌وه به جيهان ده‌ناسرێن به‌ڵام هه‌ندێکيشيان له‌ڕێی پێکانه‌وه ماڵئاوایی له تۆپی پێ ده‌که‌ن، له مێژووی تۆپی پێ ـدا زۆر پێکانی مه‌ترسيدار تۆمار کراون و بوونه‌ته جێی باسی ڕاگه‌ياندنه‌کان، به‌ڵام کۆمه‌ڵێک له‌و پێکانانه به‌به‌رده‌وامیی باسی لێوه ده‌کرێت و وه‌ک وتراوه تائێستا له‌و شێوانه خراپتر دووچاری ياريزانان نه‌هاتووه، ئێمه به‌رده‌وامين له باسکردنی ئه‌و جۆره بابه‌تانه و ئامانجمان گه‌ياندنی که‌مێک زانيارييه به ئێوه‌ی ئازيز،له به‌شی پێنجه‌می ئه‌م بابه‌ته باس له پێکانێکی ترسناکی ديکه ده‌که‌ين.
له ڕێکه‌وتی 6ی سێپته‌مبه‌ری ساڵی 1989 و له‌قۆناغی پاڵاوتنه‌کانی هه‌ڵبژارده‌کان بۆ گه‌يشتن به يارييه‌کانی جامی جيهانیی 1990 هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی سويد و ئينگلته‌را ڕووبه‌ڕووی يه‌کتر بوونه‌وه، ئه‌نجامی يارييه‌که به‌بێ گۆڵ و بهيهکسان بوون به‌کۆتاهات، به‌ڵام ياريزان تێری بوچه‌ر له ئينگلته‌را دووچاری پێکانێکی مهترسيدارهات، پاش ئه‌وه‌ی له بهرکهوتنێکيدا له‌گه‌ڵ ياريزانێکی سويد سه‌ری ده‌شکێت و که‌مێک خوێنی لێدێت له‌لايه‌ن تيمی پزيشکييهوه چاره‌سه‌ری سه‌ره‌تایی بۆ ده‌کرێت و دووباره ده‌ست به ياریی کردن ده‌کاته‌وه، به‌ڵام دوابه‌دوای ئه‌وه زۆرترين جار برينهکهی سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه و هه‌ربۆيه به‌بێ وه‌ستان و بێ چاره‌سه‌رکردن ياریی ده‌کات به‌ڵام سه‌ری دووچاری خوێنبه‌ربوون دێت و گيانی له‌خوێن هه‌ڵده‌کێشرێت، که‌چی سه‌رکێشیی کرد و تادواساتی يارييه‌که به‌رده‌وام بوو، خوێنيشی به‌به‌رده‌وامیی لێ ده‌ڕۆيشت.
ڤيديۆ 1:
ڤيديۆ2: