میسی دوای ئەوەی نەیتوانی باڵۆن دۆڕ بەدەستبێنێت چی دەڵیت ؟
لیۆنێل میسی ، ئەستێرەی ئەرجەنتینی یانەی بەرشەلۆنە ، دوای ئەوەی لە ڕکابەریکردن لەگەڵ ڕۆناڵدۆ نەیتوانی خەڵاتی تۆپی ئاڵتونی بەدەستبێنێت ، ڕایگەیاند کە کریستیانۆ شایستەی ئەو نازناوە بووە.
لە لێدوانێکیدا بۆ گۆڤاری فرانس فوتبۆڵ ، کە ئەو گۆڤارە بە هاوبەشی لەگەڵ فیفا باشترینەکانی ساڵ دیاری دەکات ، میسی وتی : ساڵی 2014 ساڵیکی قورسبووە بۆیان و باشترین دەستکەوتیش کە دڵیی پێی خۆشبوبێت ، گەیشتنیان بوو لەگەڵ ئەرجەنتین بۆ یاری کۆتایی مۆندیالی بەڕازیل.
هەروەها سەبارەت بە نازناوی باشترین یاریزانی جیهانیش کە ڕۆناڵدۆ بۆ جاری سێهەم بەدەستیهێنا ، میسی دەڵێت : ڕۆناڵدۆ شایستەی ئەو نازناوە بووە کە وەک باشترین یاریزان دیاری بکرێت ، چونکە ئەو توانی ساڵێکی گەورە بەڕێ بکات.
دوای ئەوەی ڕۆناڵدۆ توانی نازناوی سێهەم بۆ باشترین وەربگرێت ، ئێستا تەنیا یەک جاری ماوە بگاتەوە بە میسی ، بۆیە لە ساڵی 2015 ، ڕۆناڵدۆ هەوڵدەدات بە میسی بگاتەوە ،وە میسیش هەوڵدەدات بە دوو نازناوی باڵۆن دۆڕو لە ڕۆناڵدۆ دوربکەوێتەوە.
|