موسڵمانان له‌سه‌ر وێنه‌كانی پێغه‌مبه‌ر بۆچونیان جیاوازه
موسڵمانان له‌سه‌ر وێنه‌كانی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام محه‌مه‌د (د.خ) بۆچونی جیاوازیان هه‌یه‌و به‌شێكیان پێیانوایه بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌كان ئه‌گه‌ر به‌گاڵته‌جاری نه‌بێت كارێگی ئاساییه‌و به‌شه‌كه‌ی تریشیان به"ئیسفزاز"كردنی موسڵمانانی ده‌زانن.
گۆڤاری شارلی ئیبدۆ، له‌دواین ژماره‌یدا وێنه‌یه‌كی پێغه‌مبه‌ری ئیسلامی بڵاوكرده‌وه كه لافیته‌یه‌كی به‌ده‌سته‌وه‌یه‌و له‌سه‌ری نوسراوه "من شارلیم".
كێشانی وێنه‌ی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام له‌لایه‌ن زۆربه‌ی موسڵمانانه‌وه به‌حه‌رام ده‌زانرێت، به‌شێكیان پێیانوایه كێشانی وێنه‌ی پێغه‌مبه‌ر ناگونجێت له‌گه‌ڵ یه‌كتاپه‌رستیدا، به‌ڵام گۆڤاره فه‌ره‌نسیه‌كه گرنگی به‌م هه‌سته ئاینیه نه‌داوه‌و له‌ماوه‌ی رابردودا زیاد له‌جارێكی وێنه‌ی كاریكاتێری پێغه‌مبه‌ری بڵاوكردۆته‌وه.
یه‌حیا عادل ئیبراهیم پێش نوێژ‌و وتارخوێنێكه له‌ئوسترالیا، ژماره‌ی هاوڕێیانی فه‌یسبوكی سه‌د هه‌زار كه‌سی تێپه‌راندوه، ده‌ڵێت له‌گه‌ڵ بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌ی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام به‌دڵنیاییه‌وه موسڵمانان هه‌ست به‌ئازارو توڕه‌ی ده‌كه‌ن.
وتی "به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌بێت ئارام بگرین‌و لێبوردهیمان هه‌بێت چونكه ئه‌وانه سیفه‌تی پێغهمبهرهكهمانن".
به‌ڵام له‌تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان، ژماره‌یه‌كی زۆر له‌موسڵمانان ره‌تیانكرده‌وه سه‌یری وێنه‌كان بكه‌ن، هه‌رچه‌نده له‌سه‌ر وێنه‌كه داوای یهكگرتویو لێبورده‌ی ده‌كات.
به‌ڵام به‌شێكی تر له‌موسڵمانان گرنگیان به‌په‌یامی سه‌ر وێنه‌كه داوه كه ئاماژه‌یه بۆ لێخۆشبون.
داود وه‌لید، به‌رێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری سه‌نته‌ری میشیگنی سه‌ر به ئه‌نجومه‌نی په‌یوه‌ندیه‌كانی ئهمریكاو ئیسلام، ئاماژه‌ی بهوهكردوه بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی ئیجابی، كاریگه‌ری زۆری له‌سه‌ر موسڵمانان نابێت خه‌ڵك هه‌ر وا سه‌یر ده‌كات كه ئه‌مه سوكایه‌تیه به پێغه‌مبه‌ر.
هەفتەی رابردودا (3) چه‌كدار هێرشیانكرده سه‌ر باره‌گای گۆڤاری (شارلی ئیبدۆ) و (12) كه‌سیان كوشت، دواتریش له ئۆپه‌راسیۆنێكی هێزه‌كانی فه‌ره‌نسادا توانرا (2) چه‌كداریان كه برا بون، بکوژرێن و كه‌سێكی دیکەش خۆی راده‌ستی هێزەکانی پۆلیس كرد.
|