دواجار " ڕۆناڵدۆ " هاته‌ده‌نگ: "من و "شایک" له‌به‌ر ئه‌م هۆکاره جیابونه‌وه‌مان ڕاگه‌یاند "
دوای هه‌ڵایه‌کی گه‌وره‌ی ڕۆژنامه و میدیا وه‌رزشیه‌کانی جیهان ئه‌ستێره‌ی پورتوگالی و هێرشبه‌ری یانه‌ی " ڕیاڵ مه‌درید"ی ئیسپانی (کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ) هۆکاری کۆتاییهێنانی په‌یوه‌ندی سۆزداری نێوان خۆی و " ئیرینا شایک"ی( کچه نمایشکاری جل‌و به‌رگ) ئاشکرا کرد .
"کریستیانۆ " له یه‌که‌مین لێدوانی له‌دوای جیابونه‌وه‌ی له‌و خانمه ڕایگه‌یاند :
" دوای ئه‌وه‌ی ماوه‌ی پێنج ساڵ پێکه‌وه بوین ، دواجار په‌یوه‌ندی نێوان من و "شایک" گه‌شت به کۆتایی ، هه‌ردوکمان هه‌ڵسه‌نگاندنمان بۆ دۆخه‌که کرد و پێمان وابو که ئێستا کاتی کۆتاییهێنانه به‌و په‌یوه‌ندیه‌ی ماوه‌ی 5 ساڵه درێژه‌ی هه‌یه و وا باشتره کۆتایی پێبێت ، من هیوای ژیانێکی خۆش بۆ " ئیرینا" ده‌خوازم" .
ئه‌ستێره پورتوگالیه‌که له‌درێژه‌ی قسه‌کانیدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه کردوه که نه‌یزانیوه چۆن به‌ر به‌و هه‌مو ده‌نگۆیانه بگرێت که باس له چه‌ندین سیناریۆ ده‌که‌ن له‌سه‌ر کۆتاییهاتنی ئه‌و په‌یوه‌ندیه هه‌ر له شه‌وه ئاهه‌نگی دابه‌شکردنی خه‌ڵاتی تۆپی ئاڵتونیه‌وه هه‌تاکو ئێستا ،وتیشی که ئه‌و ده‌نگۆیانه دورن له ڕاستیه‌وه و له هه‌مان کاتیش‌دا هیچ ناکۆکیه‌ک له‌نێوانیاندا نه‌بوه هه‌ر بۆیه خۆی ئه‌م بابه‌ته باس ده‌کات .
لای خۆشیه‌وه به‌ڕێوبه‌ری کاره‌کانی خانمه ڕوسیه‌که ڕه‌تیکردوه هیچ ناکۆکیه‌ک له‌نێوان " شایک" و"ڕۆناڵدۆ"دا هه‌بێت و ڕاشیگه‌یاند ئه‌وان په‌یوه‌ندیه‌که‌ی باش له‌نێوانیاندا هه‌بوه و ناکۆکی هۆکاری جیابونه‌وه‌که‌یان نه‌بوه .
جێگه‌ی باسه ئه‌م ڕونکردنه‌وه‌یه‌ی " ڕۆناڵدۆ" دوای چه‌ندین هه‌واڵ دێت که تێیدا ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه کردبو " شایک " به‌هۆی بونی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ به‌ڕێوبه‌ری کاره‌کانی " علی کافوسی" ئێرانی بڕیاری کۆتاییهێنانی پهیوندیهکهی نێوان خۆی و " ڕۆناڵدۆ"ی داوه ، هه‌ندێک ڕۆژنامه و میدیای وه‌رزشیش باس له‌و چه‌پکه گوڵه ده‌که‌ن که یاریزانی " مصارعه" (زا رۆک) له یادی سه‌ری ساڵیدا به دیاری ناردویه‌تی بۆ "شایک" وپێیان وایه ئه‌و "ڕۆک" هۆکاری جیابونهوهکهیه .