له‌یاری گه‌ڕانه‌وه‌ی نیوه‌ی كۆتایی نێوان مانچێسته‌ر سیتی و ئیڤه‌رتۆن، كیڤن دی برۆین وه‌كو یاریزانی یه‌ده‌گ هاته نێو یاریگا به‌ڵام به‌هۆی پێكان جارێكی دیكه یاریگای جێهێشت.
به‌ر له‌ته‌واو بوونی یارییه‌كه به چه‌ند خوله‌كێك ئه‌م یاریزانه به‌هۆی پێكانێك له ئه‌ژنۆی لاكێشه‌ی سه‌وزی جێهێشت.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه مانوێل پێلێگرینی به‌رێوه‌به‌ری هونه‌ری مان سیتی ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه پزیشكه‌كان پێیان راگه‌یاندووه دی برۆین تووشی پێكانێك بووه له به‌سته‌ره‌كانی ئه‌ژنۆی، به‌مهۆیه‌وه‌ش بۆ ماوه‌ی 3 مانگی ته‌واو داده‌بڕێت.
به‌مه‌ش سیتیزن لێدانێكی كوشنده‌ی به‌رده‌كه‌وێت به‌هۆی پێكرانی یه‌كێك له باشترین یاریزانه‌كانی له‌م وه‌رزه‌ی پرێمه‌رلیگ.