هیچ كاتێك وه‌ك ئیستا دیارده‌ی جونێودان به‌و ئه‌ندازه‌یه به‌ربڵاو و به‌زه‌قی بهدیارنهكهوتوه، كه‌پێشكه‌وتنی ته‌كنه لۆژیاو تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌لكترۆنی هۆكاری ئه‌و دیارده‌یه‌ن و كاراسانی له باری ره‌خساندوه بۆ ئه‌و مهسهلایه، به‌ڵام پاڵنه‌ره‌كه‌ی په‌رچه‌كرداری ده‌رونی و كۆمه‌لایه‌تی هاوڵاتییانن، به مانایه‌كی تر جوێندان له كۆمه‌ڵگای ئێمه له سه‌ر دوو بنه‌مای سه‌ره‌كیه، یه‌كه‌مییان كۆمه‌ڵێك پاڵنه‌رن كه له ناخی تاكه‌كاندا په‌نگیان خواردوه كه‌ڵه‌كه‌بوون، ئه‌وه‌ش به هۆی بارودۆخی سیساسی و گه‌نده‌لی و دیارده نیگهتیفهكانی تر حوكمرانییهوه دروست بوون و بونه‌ته پاڵنه‌ر، هه‌رچی بنه‌مای دووه‌مه ره‌خساندنی ئه‌و ئالیهتهیه كه‌وای كردوه جوێندان به‌زووی و ئاسانی بڵاو بیته‌وه ئه‌وش فراوانبوونی تۆره‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی و بواره‌كانی تری كۆمۆنیكه‌یشنی ئه‌لكترۆنییه، جنیودان له ئێستادا مه‌ترسیه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی وای دروست كردوه، به‌دوای خۆیدا رق و كینه‌ی له نێوان لایه‌نه‌كان و هاوڵاتیان دروست كردوه، ئه‌و رقهش واده‌كات هاوڵاتی له ناوچه‌كاندا داببرێنێت و نامۆبوونی یه‌كتری له نێوانیان دروست بكات، كه كوشنده‌ترین زه‌بری نه‌ته‌وه‌ییه، هاوڵاتیان له سه‌ر بنه‌مای جوێندان بهلایهنهسیاسیهكان بكاته دوو كه‌رته‌وه، كه به هه‌مو پێودانگه‌كان كاریگه‌ری خراپی له زۆر روه‌وه دروست كردوه، لێره‌دا ده‌بێت له دوو روه وه ئه و دیارده‌یه، دیارده‌ی جنیودان كاری له سه‌ر بكرێت، دیوێكیان دیوی كۆمه‌ڵایه‌تیه و په‌یوه‌ندی به هۆشیاری كۆمه‌لایه‌تییه‌وه هه‌یه، به‌ڵام دیوه كه‌ی تریان كه دیوه سه‌ره‌كییه‌كه‌یه، قهلاچۆكرنی گه‌نده‌ڵی و به‌لاوه‌نانی قۆرخكاری سیاسی و حوكمرانی و بازار و داهاتی گشتییه، چونكه ئه‌و دیوه‌یان زیاتر بۆته هۆكاری پالنه‌ری جویندان به سه‌ركرده‌و حزب و حكومه‌ت و سیستم، ئه‌وه‌ی ئێستا له كوردستان ده‌گوزه‌رێت، هاوشیوه‌ی دوو مۆدیلی ساڵانی پێشوون له‌سه‌رده‌می كۆتایی شای ئێران و سه‌رده‌می له‌به‌ریه‌كهه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سۆفیتی جارانه، فه‌ره‌ح دیبا په‌هلوه‌ی هاوسه‌ری ره‌زا شا ی شای پێشوی ئیران له كتێبی یاده‌وه‌رییه‌كانیدا، باس له‌وه ده‌كات نزیكه‌ی ساڵێك به‌رله‌وه‌ی شا بروخی، جوێندان و سوكایه‌تیكردن به بنهمالهكهمان ببوه دیارده‌یه‌كی رۆژانه‌و هه‌راسانیان كردبوین به جۆریك له شوینه گشتی و تایبه‌تییه‌كان جوێنی جۆراو جۆر به شا‌و خیزان و بنه‌ماڵه‌كه‌ی ده‌وترا، هه‌روه‌ها نووسه‌رێكی سه‌رده‌می سۆفیهتیش له نوسینیكدا باس له‌وه ده‌كات له ده‌وروبه‌ری ئه‌وه‌ی كه سۆفیه‌ت ههلبوهشیتهوه گه‌نده‌ڵی و نادادپه‌روه‌ری ئه‌وه‌نده په‌ره‌ی سه‌ند بوو، به دوای خۆیدا جۆره‌ها جوێنی سوك و چروكی له ناو خه‌لك و نوخبه‌دا بڵاو كردبوه كه به سه‌رانی ده‌سه‌ڵاتداری به‌لشه‌فیان ده‌دا، ئه‌و نووسه‌ره ئاماژه‌به‌وه‌ده‌كات هه‌ندێك خه‌ڵكی نوخبه كه شه‌وانه جوێنیان به سه‌ركرده‌كانی سۆفیه‌ت ده‌دا، به‌یانی كه له‌خه‌و هه‌ڵده‌سان له‌خۆیان ته‌ریق ده‌بوونه‌وه، بۆ به‌و جۆره جوێنیانداوه، كه‌واته بنواره گه‌نده‌ڵی و ناداد په‌روه‌ری چۆن ده‌بنه پالنه‌ری جویندان و كۆمه‌لگا قیزهبو ده‌كه‌ن، ئه‌و جوێندانهی له كۆمه‌لگای ئیمه‌ش بۆته باو و ئێستا بۆته دیارده، رێك هاوشیوه‌ی جوێندانه‌كانی سه‌رده‌می شا‌و سۆفیه‌تی پێشووه، كه پاڵنه‌ره‌كه‌ی هه‌مان نادادپه‌روه‌ری و گه‌نده‌ڵی و قۆرخكاری ته‌واوی كایه‌كانی ژیانه، بۆیه تا چیتر سه‌ركرده‌و دهسهلاَت و خێزانی ده‌سترۆیشتوو هه‌راسان نه‌بن به‌و جوینهی پییان ده‌وتری، بۆ ئه‌وه‌ی جیتر كۆمه‌لگا، به جویندان ئابروی نهچیتو سومعه‌ی له‌كه‌دار نه‌بێت، ده‌ست له‌و گه‌نده‌لی و نادادی و قۆرخكارییه هه‌ڵگرن، به‌ر له‌وه‌ی هه‌ولی سرینه‌وه‌ی ئه‌و دیارده‌یه بده‌ن باشتروایه جوێندانهكان بنه زه‌نگی ئاگادار كردنه‌وه نه‌وك بگۆرێت بۆ كاره‌ساتی نه‌خوازراوی تر .
بەهرۆز عەلی