چیرۆكی ئه‌م وێنه‌یه
سوكایه‌تی بهدینهكهم كرد، منیش ڕێگه به‌مه ناده‌م هه‌رگیز !!!
له‌م دیمه‌نه مێژوویه محمد عه‌لی كه‌لای به‌رامبه‌ره‌كه‌ی به یه‌ك لێدانی یه‌كلاكه‌ره‌وه(ضربة القاضيه) خست به‌زه‌ویا له‌گێمی سێیه‌م، وه یاریه‌كه تاك لایه‌نه بوو، له‌كاتێك به‌رامبه‌ره‌كه‌ی گه‌وره‌تر و له محمد عه‌لی به‌هێزتر بوو..
دوای ئه‌وه‌ی خستی به‌زه‌ویا محمد عه‌لی وه له‌كات یاریش بۆكسی لێدا هاواری ده‌كرد به‌ده‌نگی به‌رز من ناوم چیه (What's my name)؟ چه‌ند جار دووباری كرده‌وه تا ناوبژیوان دوری خسته‌وه ترسا له‌وه‌ی هێرش بكاته سه‌ری،
هۆكاری ئه‌م چیرۆكه‌ش ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كاتێ به‌رامبه‌ره‌كه‌ی گاڵته‌ی به محمد كرد به‌وه‌ی موسڵمان بوه وه ناوی خۆی گۆریوه بۆ محمد، له‌به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌فزیۆنی به‌ناوبانگ به‌ڵێنی پێدا كه ئه‌وه‌نده له محمد ئه‌دات كه بیهێنێته‌وه هۆش خۆی و بگه‌رێته‌وه ناوه كۆنه‌كه‌ی وه به‌رده‌وام به‌ناوه كۆنه‌كه‌ی بانگی محمدی ئه‌كرد له به‌رنامه‌كه.
محمد ئه‌م قسانه‌ی به سوكایه‌تی زانی به‌رامبه‌ر دینه‌كه‌ی و زۆر توره بووه، محمد له كۆنگره ڕۆژنامه‌وانیه‌كه به‌ڵێنی پێدا كه وای لێ بكات به‌ناوی خۆی بانگی بكات ، ته‌نانه‌ت كاتێ چوه ناو یاریگا سه‌یری پێشی خۆی ناكرد توره‌ی له‌سیمای دیار بوو ..
یاری ده‌ستی پێ كرد ، محمد وه‌كو چه‌ند جاره نه‌بووه به به‌رگری ده‌س پێ بكات و خۆی هه‌ڵگرێ بۆ كۆتا گێمه‌كان، به‌ڵكو وه‌كو شێر هێرشی كرده سه‌ری له‌گه‌ڵ ده‌نگی جهرهسهكه له‌هه‌موو لاوه بۆكسی لێدا، به‌رامبه‌ره‌كه له‌گێمی یه‌كه‌م و دووه‌م خۆی گرت به‌ڵام له‌سێیه‌م كه‌وت و له‌هۆش خۆی چوو، كاتێ محمد لێ نزیك بۆیه‌وه به‌ده‌نگی به‌رز هاواری كرد " من ناوم محمده وه شانازی به‌وه‌وه ده‌كه‌م"
دوای یاریه‌كه ڕاگه‌یاندنه‌كان ڕه‌خنه‌یان لێ گرت به‌وه‌ی زۆر ڕه‌ق بوه له‌گه‌ڵ به‌رامبه‌ره‌كه‌ی وه به گیانی وه‌رزشی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ نه‌كردوه، محمد له‌چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌فیزۆنی وتی سوكایه‌تی بهدینهكهم كرد، منیش ڕێگه به‌مه ناده‌م هه‌رگیز !!!
به‌كه‌سایه‌تی خۆی توره نه‌بوو بۆ دینه‌كه‌ی توره بوو ، بۆ دینیش توره بونێك هه‌یه هیچ ڕای ناگرێ ..
پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم ده‌فه‌رمووێ : موسڵمانی به‌هێز باشتره له موسڵمانی لاواز وه له‌هه‌ردووكیان خێر هه‌یه..
ڕه‌حمه‌تی خوات لێ بێت پاڵه‌وانه‌كه ، نمونه‌یه‌ك بووی بۆ موسڵمانان تا شانازی به‌دینه‌كه‌یانه‌وه بكه‌ن ...
وه‌رگێرانی/ Saman I. Abubakir
ڤیدۆی ڕووداوه‌كه ..