داواكاری گشتیی سلێمانی له‌سه‌ر دۆسیه‌ی رێگریكردن له سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان سكاڵایی یاسایی تۆماركردوه.
له میانی به‌شداریكردنی له به‌رنامه‌یه‌كی ڕادیۆ نه‌وادا، دادوه‌ر به‌ختیار عه‌لی ئه‌مین، سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی داواكاری گشتیی سلێمانی ڕایگه‌یاند، ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه سكاڵایی یاساییان له دادگا جوڵاندوه له‌سه‌ر دۆسێی رێگریكردن له دكتۆر یوسف محه‌مه‌د سه‌رۆكی په‌رله‌مان.
ڕاشیگه‌یاند ئه‌و كاره‌یان به ئه‌ركی خۆیان زانیوه، چونكه به پێی یاسا ڕێگریكردن له هه‌ر فه‌رمانبه‌رێك كه ڕاسپێرابێت به خزمه‌تی گشتی، تاوانه.
ئاشكراشی كرد، ئێستا په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه له دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی یه‌كی سلێمانییه‌و به‌دواداچوونی بۆ ده‌كه‌ن.