سیپ پلاتەری سەرۆکی پێشوی فیفا دانی بەوەدا نا کە غەش هەبوە لە تیروپشکەکانی پاڵەوانێتیەکانی ئەوروپا.
لە چاوپێکەوتنێکیدا بۆ رۆژنامەى لا ناسیۆنی ئەرجەنتینی پلاتەر تەئکیدی کردەوە کە سەرەراى ئەوە ملیۆنان کەس سەیری تیروپشکەکان دەکات و بەشێوەیەکی راستەوخۆش دەکرێت بەڵام غەشی تیا دەکرێت.
وتیشی: غەش کردنەکە لە رێگەى بەکارهێنانی تۆپی سارد و گەرمەوە دەبێت.
پلاتەر رەتیکردەوە کە لە سەردەمی ئەودا غەش کرابێت و دوپاتیکردەوە کە سەرۆکەکانی پێشو ئەو غەشەیان بەکارهێناوە بەڵام لەسەردەمی ئەمدا بەهیچ شێوەیەک غەش نەکراوە.