باشترین ماسک بۆ سپیکردنەوەی پێست
بۆ سپیکردنەوەی پێست چەند ڤیتامین و کانزا ھەن کەچارەسەری گرفتە جوانکارییەکان دەکات و کەم تێچووە ئەمەش لەمۆزدا ھەیە.
ڤیتامین A کەپەڵەی رەش ناھێڵێ و پێستی زبر نەرم دەکاتەوە.
ڤیتامین B رێگرە لەپیربون و ووشکی پێست ناھێڵێ.
ڤیتامین E دژی رەگە ئازادەکانە و بەرگری پێست بۆ تیشکی سەرووبنەوشەیی بەھێز دەکات..
پۆتاسیۆم: رزگارت دەکات لەوشک بون.
ماسکەکە:
مۆزی فرێش، کەوچکێکی بچوک ھەنگوین، کەوچکێکی بچوک لەئاوی لیمۆی فرێش.
مۆزێکی فرێش بخەرە نێو قاپێکی بچوک و بەچەتاڵ بفلیقێنەوە و ھەنگوین و ئاوی لیمۆی تێ بکە و پاشان دەم و چاوت بەسابون بشۆ و ووشکی بکەرەوە و بەپەنجەکانت ماسکەکە بدە لەپێستت و بەچینێکی ئەستور و با (١٠ بۆ ١٥) دەقیقە پێوەی بێت پاشان بەئاوی شلەتێن بیشۆ بێ سابون.
|