دیاریكردنی ئاراستەی نوێژكردن بۆ موسوڵمانان شتێكی پێویست و واجبە,بۆ ئەو كەسانەی زۆر گەشت دەكەن و هەمیشە لە خەمی زانینی ئاراستەی نوێژكردنن, رەنگە ماوەیەكی تر داهێنانێك بێتە بەردەستیان ئەو خەمەیان لە كۆڵكاتەوە.
لە هەوڵێكی تاكەكەسیدا,گەنجێكی توركی دانیشتوی بەریتانیا توانی بەرماڵێكی نوێژكردن دروست بكات كە خۆی ئاراستەی قیبلە دیاریبكات و بە دۆزینەوەی ئاراستەی دروست روناكی نێو بەرماڵەكە دادەگیرسێت.
ئەو گەنجە باس لەوەشدەكات كە لە ئێستادا چاوەرێی پاڵپشتی دارایی دەكات تا بتوانێت داهێنانەكەی بخاتە بازارەكانی جیهانەوە و هەموو كەسێك سودی لێوەربگرێت.