شیكردنەوەیەكی جوان هەیە بۆ ئەم بیرۆكەیە كە لای چینییە كۆنەكان بەم شێوەیە شی كراوەتەوە:
یەكەم پەنجە دەوری باوك و دایك دەبینێت
دووەم پەنجە دەوری خوشك و برا دەبینێت
سێیەم پەنجە دەوری خۆت دەبینێت
چوارەم پەنجە دەوری هاوبەشی ژیان دەبینێت
پێنجەمیش دەوری منداڵ دەبینێت
سەرەتا هەردوو دەستت بكەرەوەو بیان نوسێنە بەیەكەوە وەكو چۆن چەپڵە لێ دەدەیت.
ئێستا پەنجەی ناوەڕاست كەدەوری خۆت ئەبینێت بنوشتێنەرەوە لەنیوەدا و با پێكەوە بنوسێنو باقی پەنجەكانی دیكەت بنوسێنە بەیەكەوە بەكراوەیی.
ئێستا ئەو دوو پەنجەیەی كەدەوری باوك و دایكت ئەبینن لێكیان دوربخەرەوە سەرنج ئەدەین زۆر بەئاسانی لێك دوور ئەكەونەوە بێ دوور كەوتنەوەی پەنجەی ناوەڕاست كەدەوری خۆت ئەبینێت لەبەرئەوەی باوك و دایك تا سەر بۆ كەس نامێنن.
ئێستا هەوڵبدە ئەو دوو پەنجەیەی دەوری خوشك و برا ئەبینن لێكیان دوورخەیتەوە ئەبینین ئەمیش زۆر ئاسان دوور ئەكەونەوە چونكە خوشك و براش لێك دوور ئەكەونەوە رۆژگارێك ئەبێت هەر یەك خێزانی خۆی ئەبێت مەشغوڵی كارو پیشەی خۆی ئەبێت.
ئەمجارە هەوڵی دوورخستنەوەی ئەو پەنجانەت بدە كە دەوری منداڵەكانت ئەبینن، بەهەمان شێوەی پێشوو ئەبینی ئەمیش ئاسانە چونكە منداڵێش رۆژێك دێت ژیانی تایبەتی خۆی ئەبێتو دوور ئەكەوێتەوە.
دەئێستا هەوڵبدە ئەو پەنجەیەجیاكەرەوە كە دەوری هاوبەشی ژیانت ئەبینێت ئەو پەنجەیەی ئەڵقەی ئەكەینە دەست، ئایا بەبێ جیابوونەوەی ئەو پەنجانەی كە دەوری خۆمان ئەبینن ئەتوانین ئەوەبكەین؟
بەدڵنیایی نەخێر، دەبینیت ناتوانیت ئەو دوو پەنجەیە لێك دوور بخەیتەوە.
ئەزانی بۆ؟ چونكە ژن و مێرد پێویستە وابێت كە هەمیشە پێكەوەبن لەخۆشی و ناخۆشیدا چونكە هاوبەشی ژیانی یەكترن هەموو كات…ئایا تۆش ئەم بیرۆكەیەت لا جوان نییە كەچینیەكان لەكۆندا بیریان لێ كردۆتەوە؟! بە دڵنیایەوە بەڵێ بیرۆکەیەکی جوانە !
ئامادەکردنی: رەوا حمە